جەمال كۆچەر: تێپەڕاندنی بودجە ئاسان نییە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دووپاتی دەكاتەوە، تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان كارێكی ئاسان نییە، چونكە مشتومڕێكی سیاسی زۆری لەسەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی نیسانی 2023 جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دووپاتی دەكاتەوە، پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 كارێكی ئاسانییە.

جەمال كۆچەر دەڵێ‌، "یاسای بودجە خاڵی نییە لە ناكۆكی سیاسی، بە تایبەت ناڕەزاییەك لە لایەن حزبە سیاسییە جیاوازەكان هەیە لە بودجەی سێ‌ ساڵە، هەروەها ناڕەزایی سیاسی لەسەر پشكی دارایی پارێزگاكان هەیە". لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات دوای خوێندنەوەی دووەم تاوتوێی فراكسیۆنەكان بۆ رێككەوتن لەسەر بودجە دەستپێدەكات.

دوێنێ‌ دووشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ بودجەی گشتی عێراق كرد، كە تەنیا قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 199 ترلیۆن دینارە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین