پەرلەمانی عێراق وادەی خوێندنەوەی یەکەمی بودجەی دەستنیشان كرد
نوچهنێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان بەسەرپەرشتی موحسین مەندلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە، بۆ تاوتوێكردنی بودجەی گشتی 2023 ، بڕیاردرا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە سێی نیسانی 2023 فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ، "مەندلاوی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی دارایی كردووە بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی".
دوێنێ پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2023 بە لیژنەی دارایی دراوە”.
لە ساڵی 2021 عێراق دوایین بودجەی گشتی خۆی پەسەند كرد، لە ساڵی 2022 بە هۆی كێشە سیاسییەكانەوە هیچ بودجەیەك پەسەندنەكرا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، قەبارەی بودجەی گشتی ئەمساڵ لەسەرووی 150 ملیار دۆلار دەبێت، بۆیە بە گەورەترین بودجەی عێراق دادەنرێت لە مێژوودا. دوای كۆبوونەوەكە پەرلەمان لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پێنجی نیسان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاساكە دەكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment