وەزارەتى دارایى و ئابوورى: هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى ئادار دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى ئادار دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/ئادار/2023) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە رووداوى ڕاگەیاند، دوای تەواو بوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ڕەتیکردۆتەوە کێشە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرى هەرێمى کوردستان دروست ببێت.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات تەواو دەبێت، کە لە (8-3-2023) دەستپێکردبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین