دەستدارێتی عێراق بۆ بۆندەكانی گەنجینەی ئەمریكا بەرزدەبێتەوە
نوچهنێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، دەستدارێتی عێراق بۆ بۆندە ئەمریكییەكان بۆ سەرووی 41 ملیار دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، دەستدارێتی عێراق بۆ بۆندە ئەمریكییەكان بۆ 41 ملیار و 117 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەیش دەریدەخات كە عێراق لە ساڵی 2022 لە ناو وڵاتانی عەرەبی زۆرترین بۆندی كڕیوە.
ئەوەیش روونكراوەتەوە كە بە بەهای 27.784 ملیار دۆلار بۆندەكان درێژخایەنن و بە بەهای 13.393 دۆلاری بۆندەكان كورتخایەنن و ئەو دەستدارێتی "حیازە" عێراق هەیەتی 0.56% بۆندە جیهانییەكان پێكدەهێنێ.
بۆندەكانی (سەنەد) وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، شێوازێكە لە وەبەرهێنان، لە جەنگی جیهانی یەكەمەوە ئەمریكا پەیڕەوی دەكات ئەو وڵاتەی ئەم وەبەرهێنانە دەكات، سوودی دارایی پێدەگات. ژاپۆن یەكەم وڵاتە لە دەستدارێتی بۆندەكانی ئەمریكا. دەستدارێتی جۆرێكە لە خاوەندارێتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment