پارێزگاری بانكی ناوەندی: ترسناكە پشت بە بانكەكەمان ببەستن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، پشبەستن بە یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی عێراق دیاردەیەكی زۆر ترسناكە و هەڕەشە لە سەقامگیری دارایی دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە میانەی بەشداربوونی لە دیداری سلێمانی گوتی، "سیاسەتی دراو دوو ئامانجی سەرەكی لەخۆدەگرێت یەكەمیان پارێزگارییە لە ئاستی گشتی نرخ، واتە هێزی دراوەكە لە ناوخۆ، دووەمین نرخی گۆڕینەوەیە واتە هێزی دراوەكە لە دەرەوە".

لە درێژەی لێدوانەكەی عەلی عەلاق گوتیشی، "دیاردەی پشتبەستن بە بانكی ناوەندی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی دەوڵەت دیاردەیەكی زۆر ترسناكە، پشتبەستنی هەندێك لە حكومەتەكان بە بانكی ناوەندی لە دارایی هەڕەشە لە سەقامگیری دارایی دەكات".

لە ساڵانی رابردوودا حكومەتی عێراق لە كاتی تەنگژە داراییەكان دەستی بۆ یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق بردووە كە ئێستا ئەو یەدەگە بۆ سەرووی 110 ملیار دۆلار زیادی كردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین