عێراق لە رۆژێكدا 20 هەزار تۆن خۆراك فڕێدەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە لە بەدواداچوونێك ئاشكرای كردووە، رۆژانە عێراق 20 هەزار تۆن پاشماوەی خۆراك فڕێدەدات كە بەهای هەر رۆژێكی هەشت ملیۆن دۆلارە. شارەزایان دووپاتی دەكەنەوە كە جیا لە زیانە مادییەكە ئەو دیاردەیە هەڕەشەیەكە بۆ سەر تەندروستی و ژینگە لە عێراق.

ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە رۆژی 13ی ئاداری 2023 بەداواداچوونێكی وردی لەسەر بە فیڕۆدانی خۆراك لە عێراق بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رۆژانە 20 هەزار تۆن خۆراك لە عێراق فڕێدەدرێت. ئەو پاشماوەیە 43% زبڵ و خاشاكی رۆژانە پێكدەهێنرێت. ئەمەیش هەڕەشەیەكی لەسەر ژینگە و تەندروستی عێراق دروست كردووە.

شارەزایان بۆ جەزیرە قسەیان لەسەر ئەوە كردووە بە بەراوردكردن بە نرخی كڕینی دانەوێڵە، دەتوانرێت مەزەندەی ئەوە بكرێت كە عێراق لە رۆژێكدا نزیكەی هەشت ملیۆن دۆلار لە رێگەی پاشماوەی خۆراكەوە زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە دەكەوێت.

لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەو دیاردەیە لە نەریتی بەخشندەیی خەڵك سەرچاوەی گرتووە، بەڵام زیانێكی زۆر بە ئابووری و ژینگە و تەندروستی عێراق دەگەینێت، چونكە بەهۆی بۆگەنبوونی پاشماوەی خۆراكەوە گازی میسان و چەندان گازی تری ژەهراوی بڵاودەبنەوە، لەگەڵ چەندان بەكتریای تر.

دووپاتی ئەوەیش كراوەتەوە كە عێراق بەدەست زبڵ و خاشاك دەناڵێنێ‌ و لەو كاتەدا حكومەت بە نیازە دەست بە پڕۆژەی ریسایكلین كردووە، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو زبڵ و خاشاكە بكات كە تەنیا لە رۆژێكدا بەغدا 10 هەزار تۆن خاشاك فڕێدەدات.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین