وەزیری دارایی عێراق: بودجەی گشتی 2023 ئامادەیە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، تا ئێستایش روونكردنەوە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان نەدراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئاداری 2023 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

تەیف سامى لە راگەیێندراوەكەی باس لەوە دەكات، "بە كۆتاهێنانی پڕۆژەكە لە بارودۆخێ تایبەت بووە، كە ئابووری جیهان بەخۆیەوەی دەبینی و بۆیە پڕۆژەكە بۆ ئەوە هاتووە تا مامەڵە لەگەڵ لێكەوتەكانی ئاڵنگاری ئابووری نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆ بكات".

موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "سبەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت".

عێراق لە ئاداری 2021 دوایین بودجەی پەسەندكردووە و ساڵی 2022 بێ‌ بودجە بوو، تا ئێستایش روونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان نەدراوە، بەڵام فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ شاندێكی تری هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین