دۆلاری 60 هەزار تمەنی دەرئەنجامی گەمارۆ خستنەسەر سەر بانکەکانی سوپای پاسدارانە لە عێراق

نوچەنێت

رۆژی رابردوو بەهای دۆلار لە بازاڕی ئێران گەیشتە شەست هەزار تمەن. لە چەند رۆژی رابردوودا پەلەقاژەی خەڵک بۆ ئاڵوگۆڕەکان بۆ کڕینی دۆلار زیادی کرد. ئەم دۆخە نوێیە بەهۆی سزای نوێی ئەمریکا بۆ سەر ١٥ بانکی سەر بە سوپای پاسداران لە عێراق دروست بووە.

هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی بەهای مێژوویی دۆلار لە بازاڕی دراوی ئێران، مێهدی غەزنفەری، سەرۆکی سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی رایگەیاند، کە ئەو سندوقە ئامادەیە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتدا و دڵنیایە، کە ئەم کارە یارمەتیدەر بۆ ئەوەی نرخی دراوەکە کۆنترۆڵ بکەن.

مێهدی غەزنفەری بڕی پارەی ئەم سندوقە لە دوانزە ساڵی رابردوودا بە ١٧٥ ملیار دۆلار راگەیاند و گوتی، کە تا ئێستا نزیکەی سەد ملیار دۆلار لەو پارەیە بردراوە.

پێشتر سەرۆکی ژووری بازرگانی تاران رایگەیاندبوو، کە ساڵانە دە ملیار دۆلار سەرمایە لەو وڵاتە دەچێتەدەرەوە. رۆژنامەی فیگارۆی فەرەنسی بە ئاماژەدان بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا، بۆ سەر ١٥ بانکی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، پێشبینی ئەوەی کرد، کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی کەمی دۆلار لە بازاڕی ئێران و لە ئەنجامدا زیاتر دابەزینی بەهای تمەن.

فیگارۆ رایگەیاندبوو، کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەم گەمارۆیانە، چڕکردنەوەی فشارەکانە لەسەر سەر سوپای پاسداران و بارگرانیکردنی تێچووی ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی لە سوریا و لوبنان. ئەو دۆلارانەی کە سوپای پاسداران لە رێگەی بانکەکانی لە عێراقەوە بۆ ئێرانی گواستەوە، لە هەمان کاتدا، پێداویستییەکانی بازاڕی دراو و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی ئەم وڵاتەی دابین دەکرد. بۆیە وەستاندنی ئەم پرۆسەیە بووەتە هۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار.

سەرچاوە: ئاڕ.ئێف.ئی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین