ئەحمەد داود ئۆغلۆ داوای دەستلەكاركێشانەی حكومەتی توركیا دەكات تورکیە

نوچەنێت

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و سەرۆك وەزیرانی رایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێستای توركیا بەسەرۆك كۆماریشەوە دەست لەكار بكێشنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (26/شوبات/2023) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردە سەرۆكی پارتی ئایندە رایگەیاند، پێویستە هەموو دەسەڵاتدارانی توركیا بە رەجەب تەیب ئەردۆغانیشەوە بیر لە دەستلەكاركێشانەوە بكەنەوە، چونكە دەستلەكاركێشانەوە كاری كەسانێكە هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن.

سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی خۆشی گوتە، بۆچی دەستم لە سەرۆك وەزیران كێشایەوە، چونكە نەدەكرا لەگەڵ ئەو تێگەیشتنەی ئێستای سەرۆكی ئەمڕۆ رێك بكەویت، یاخود ئەوەبوو بە رێزەوە دەستلەكار بكێشمەوە و لە خەباتی سیاسی بەردەوامبم، یاخود ناچاربم هەندێك كار بكەم و بڕواشم پێی نەبێت.

دەربارەی گوێگرتن لەم داوەیەش، ئۆغلۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەوكارە نە بەبیری بەرپرسانی ئێستادا داێت و نەبیریشی لێ دەكەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە بە سەرۆك كۆماریشەوە لەو كارەدا هاوبەشن. 

ئەحمەد داود ئۆغلۆ پێشتر سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی توركیا بوو، دواتر بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەردۆغان دەستی لەكاركێشایەوە و پارتێكی نوێی دامەزراند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین