سعوودیە و ئیسكۆن مۆبیل سوودمەندی یەكەمن لە جەنگی رووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەی راپۆرتێكی گۆڤاری فیر ئۆبزێرڤر لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر ئەو وڵات و كۆمپانیایانەی لە جەنگی ئۆكراینا سوود مەند بوونە، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە سعوودیە و ئیكسۆن مۆبیل و چەندین كۆمپانیا و وڵاتی تر سوودمەندی یەكەمن.

ئەمرۆ یەكشەممە (26/شوبات/2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بەپشتبەستن بە گۆڤاری فیر ئۆبزێرڤر بڵاویكردەوە، هەریەك لە سعوودیە و ئیكسۆن مۆبێل و كۆمپانییە گەورەكانی نەوت و كۆمپانیای لۆكهید تارتن و نۆرسرۆب گرۆمان لەبواری چەك سوودمەندی یەكەمەن.

لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكان سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی ئەوە كردبوو، كە  ئابووری رووسیا لە (8.5%) بەراورد بەسەرەتای جەنگ ئابووری رووسیا تەنیا لە (2.2%) دابەزیووە، لە بەرانبەرندا چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ ئابوری رووسیا تەنیا لە (0.3%) گەشە بكات.

لە بەرانبەردا ئابووری ئۆكراینا لە (35%) زیاتر پاشەكشەی كردووە، ئەوەش لەكاتێدایە (46) ملیار دۆلار هاوكاری ئابووری كراووە، جگە لە بڕی (67) ملیار دۆلار هاوكاری سەربازی كراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئابووری سعوودیە لە (8.7%) بەرزبۆتەوە، ئەوەش خێراترین گەشەكردنە، سەبارەت بە داهاتی ئیسكۆن مۆبیلیش بڕەكەی نزیكەی (56) ملیار دۆلار بووە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیییە بۆ كۆمپانیەكی نەوت، هەروەها كۆمپانیای شێل (40) ملیار دۆلار و كۆمپانیای شیفرۆن و تۆتاڵ یەكی (36) ملیار دۆلاریان قازانج كردووە.

لە بواری چەكیش كۆمپانیاكانی لۆكهید ماترن و بوینگ و نۆرۆس گرومان و رایسیۆن و جەنەڕاڵ داینامیكس قازانجێكی زۆریان كردووە، سەبارەت بە بڕی ئەو چەكانەی بۆ ئۆكراینا رەوانەكراون، لە (500%) بەزربۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین