کتێبێک لەبارەى ژیانى کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

بەڕێوەبەرى دەزگای چینی، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی ئامادەکردن و وەڕگێرانى کتێبێک لە بارەى ژیانى نەجیب مەحفوزبە بۆ نوچەنێت گوتى، "ئەو کتێبە دەستپێکێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بچنە نێو دنیای نەجیب مەحفوز و ئاشنا ببن بە نووسین و هزر و فکر و فەلسەفەی نەجیب مەحفوز".

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/شوبات/2023) جەیمس چینی، بەڕێوەبەرى دەزگای چینی و وەرگێڕ، دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی (نەجیب مەحفوز) بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "نەجیب مەحفوز نووسەرێكی مسڕی، رۆمان نووسێکی دیاری ئەدەبیاتی عەرەبی و بگرە ئەفریقیشە، تاکە نووسەری عەرەبیشە کە خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە، ئەو کتێبە لە دوو توێی (80) لاپەڕەیی پێکهاتووە، دەزگای چینی بە چاپی گەیاندووە، گرنگیم بە ژیانی نەجیب مەحفوز و وێستگەکانی نووسینی و قۆناغەکانیداوە، چەند وێستگەیەکی زۆر تایبەتی ژیانی نەجیب مەحفوزم بەسەر کردووەتەوە، لەوانە ساتی تیرۆر کردنەکەی ساتی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەکەی، گوتارەکەی لە خەڵاتی نۆبڵ هەوڵمداوە بەشێک لە رۆمانە گرنگەکانی خۆی قسەی لەسەر بکەم خوێندنەوەیەکمان لەسەر چەند رۆمانێکی هەیە."

ئەو وەرگێڕە لە بارەى نوێترین بەرهەمى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "رەنگە ئەو نووسینە دەستپێکێکی باش بێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێتـ بچنە نێو دنیای نەجیب مەحفوز و ئاشنا ببن بە نووسین و هزر و فکر و فەلسەفەی نەجیب مەحفوز، یا بچنە ناو ئەدەبیات و ئاشنا بوون بە خوێندنەوە بۆ رۆمانەکانی."

جەیمس چینى دەشڵێت، "بە هۆکاری ئەوەی خوێندنی نەجیب مەحفوز، بەر لەوەی بچێتە ناو بواری رۆمان نووسین فەلسەفەی خوێندووە ئەوە وایکردووە رەنگدانەوەیەکی قووڵ لەسەر رۆمانەکانی هەبێت، رۆمانەکانی فکری و فەلسەفی بوون، دەکرێت بڵێین خوێنەر گەر بییەوێت لە نەجیب مەحفوز بگات، دەبێت وردو قووڵتر لە فەلسەفەکەی تێبگات، ئەوکاتە باشتر ئاشنای کارەکتەرەکانی ناو رۆمانەکانیشی دەبێت، لەو کتێبەدا هەوڵمانداوە دەستپێکێک و ئاشنایەتییەک بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر و باشتر دونیایی نەجیب مەحفوز ببینێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین