چوار کتێب لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى هەژار موکریانى بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (25/شوبات/2023) زامدار ئەحمەد، نووسەر و هەڵگرى بڕوانامەی ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ، لەلێدوانێکی تایبەتدا، دەربارەى نووسینى چەند کتێبێک بە ناوەکانى، (ژیان و ڕەنگدانەوەی مێژوو لە بەرهەمەکانیدا)، (هەژار مورکریانى لە چەند دێرێکدا)، (بیلیۆگرافیاى بەرهەمەکانى هەژار)، (بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەكانی هەژار موكریانی) ناوەڕۆکى بەرهەمەکانى بۆ نوچەنێت خستەڕوو.
دەربارەى کتێبی یەکەمى زامدار ئەحمەد بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "کتێبى هەژار موكریانی (ژیان و ڕەنگدانەوەی مێژوو لە بەرهەمەکانیدا)، كە ئێستا لە چاپخانەیە و لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر نمایش دەكرێت، لە چوار بەش پێكهاتووە، ژیان و سەرەتای چالاکییەکانی ھەژار موکریانی، بەشی دووەم بە ناونیشانی: مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی و نووسینەکانی ھەژار لە بڵاوکراوەکان، باسی سێیەم بە ناونیشانی: بەرھەمەکانی ھەژار موکریانی لە گۆڤارەکاندا، ئەو گۆڤارانەى هەژار بابەتەکانى تێدا بڵاوکردۆتەوە، بەشی سێیەم، بە ناونیشانی: بەرھەمە نووسراو و وەرگێڕدراوەکانی ھەژار موکریانی، بەشی چوارەم، كە كۆتا بەشی توێژینەوەكەیە بە ناونیشانی: نووسینەوەی مێژوو لای ھەژار موکریانی، سێ باسی لەخۆگرتووە."
زامدار ئەحمەد سەبارەت بە کتێبى دووەمى (هەژار موكریانی لە چەند دیدارێكدا) دەڵێت، "تەواوی ئەو چاوپێكەوتنانەی تێدایە كە بۆ نووسینی توێژینەوەكە ئەنجام دراوە، هاوكات چەند چاوپێكەوتنێكی دیكەی لە بارەی هەژار تێدایە، كە لە پێشوودا ئەنجام دراون."
بەرهەمى سێیەمى بەناوى (بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەكانی هەژار موكریانی)ـە، ئەو نووسەرە وەک خۆى دەڵێت، "كتێبە زۆرینەی بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەكانی هەژار موكریانی تێدایە، هەم بە گۆڤار و هەم بە ڕۆژنامە، كە لە 89 بابەت پێك دێت. كتێبەكە هەم سكانی بابەتەكانی تێدایە، هەمیش بە تایپ كراوی دانراوە."
دەربارەى كتێبی (بیبلیۆگرافیای بەرهەمەكانی هەژار موكریانی) گوتیشى، "هەموو ئەو سەرچاوانەی تێدا باس كراوە كە لە بارەی هەژار موكریانی نووسراون، لەوانە: ئەو وتووێژانەی لەگەڵ هەژار موكریانی ئەنجام دراون، ئەو بەرهەمانەی سەبارەت بە هەژار موكریانی نووسراون، ئەو کتێبانەی سەبارەت هەژار موكریانی نووسراون، ئەو نامە ئەكادیمیانەی لە سەر هەژار موكریانی نووسراون، ئەو فایلە تایبەتانەی تێدایە كە لە بارەی هەژارەوە بڵاوكراونەتەوە، هەروەها ژمارەیەك لەو كتێبانەی تێدایە كە باسی هەژار موكریانییان كردووە، لەگەڵ ژمارەیەك لەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی باسی هەژار موكریانییان كردووە".
سەبارەت بە هۆکارى نووسین و ئامادەکردنى چوار کتێب لەسەر هەژار مورکریانى زامدار ئەحمەد ڕاشیگەیاند، "بە مەبەستی نووسینی ماستەر نامەكەم، سەرقاڵی گەڕان و پەیداكردنی بەرهەمەكانی هەژار موكریانی بووم، لە ئەنجامدا زۆرینەی بەرهەمەكانی ناوبراوم دەست كەوت، لەوانە: كتێبی نووسراو، كتێبی وەرگێڕدراو، بەرهەمە ڕۆژنامەوانییەكانی ناو ڕۆژنامە و گۆڤارەكان، هەروەها زۆرینەی ئەو كتێب و ڕۆژنامە و گۆڤارانەشم دەست كەوت، كە باسی هەژار موكریانی دەكەن. دواتر چەند چاوپێكەوتنێكم لەگەڵ هەژارناسان و دۆستان و هاوڕێیانی هەژار موكریانی ئەنجامدا. كاتێك ئەو بەرهەمانەم دەست كەوت، بە خەیاڵمدا هات چەند كتێبێكی دیكە لە پەراوێزی ماستەرنامەكەمدا. جگە لەم کتێبانە خاوەنی (12) کتێبی تریشم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment