كەمال غەمبار نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی كۆچی دواییكرد کولتوور

نوچە نێت

نووسەر و لێكۆڵەری ناسراوی بواری ئەدەبی، كەمال غەمبار لە تەمەنی (87) ساڵیدا بەهۆی نەخۆچی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، (30/كانوونی یەكەم/2024) كەمال غەمبارر نووسرە و ڕەخنەگری ئەدەبی كۆچی دواییكرد. لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە پەیامێكدا دەڵێت، "بە پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەری گەورەی کورد، مامۆستا کەمال غەمبار رادەگەیێنین".

كه‌مال غه‌مبار، یه‌كێكه‌ له‌ ره‌خنه‌گره‌ ناسراوه‌كانی کورد، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە به‌ زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و رەخنەی ئەدەبی کردووە.

کەمال حوسێن  ئەحمەد، ناسراو بە کەمال غەمبار:

- ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە

- ساڵی1945 چووەتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی کۆیسنجەقی دووەم لە شاری کۆیە

- ساڵی 1951 تەواوی کردووە. ساڵی1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە

- دوای تەواوکردنی خوێندنی قۆناخەکانی سەرەتایی و دواناوەندی، لە بەشی زمانی عەرەبی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی 1964 تەواوی کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی بەدەستهێناوە.

- چەند ساڵێک لە باشووری عێراق مامۆستای قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی بووە

- ساڵی 2006 وەکو راوێژکاری پەروەردەیی لە ئەنجوومەنی وەزیران خانەنشینکراوە

- لە ساڵی1967 ژیانی هاوژینی لەگەل خاتوو زینە زاهیر پێکهێناوە و باوکی پێنج کوڕو کچێکە

- دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە

- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین