عێراق به‌ یاسایه‌ك هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى به‌ مه‌ى قه‌ده‌غه‌ ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عێراق به‌ یاساى داهاتى شاره‌وانییه‌كان هاورده‌كردن و فرۆشتن و دروستكردنى مه‌ى و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، به‌گوێره‌ى یاساكه‌يش هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچى بكات ئه‌وا به‌ پێبژاردنى 10 تا 25 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.

له‌دوایین ژماره‌ى وه‌قایعى عێراقى كه‌ رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمییه‌ له‌ 20/ شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌قى ئه‌و یاسا هاتووه‌ كه‌ به‌ ناوى یاساى ژماره‌ یه‌كى داهاتى شاره‌وانییه‌كان بۆ ساڵی 2023 دانراوه‌ و تێیدا له‌ ماده‌ى 14 بڕگه‌ى یه‌كه‌م هاتووه‌، "هاورده‌كردن و دروستكردن و فرۆشتنى خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌كانى قه‌ده‌غه‌یه‌". 

له‌ بڕگه‌ى دووه‌میش هاتووه‌، "هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچى به‌ندى یه‌كه‌م بكات ئه‌وا به‌ پێبژاردن سزا ده‌درێت كه‌ بڕه‌كه‌ى  له‌ 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له‌ 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین