هەڵبژاردنەكانى توركيا لە مانگى ئايار بەرێوەدەچێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (22/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە لە هەفتەى رابردوو سەرۆك كۆمارى توركيا لەگەڵ بەرپرسانى پارتى دادوگەشەپێدان كۆبۆتەوە، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆيان لەسەر خاڵە ئەرێنى و نەرێنييەكانى دواخستنى هەڵبژاردنەكانى ئەمساڵ كردووە.
بەگوێرەى ئەو زانياريانەى لە چەند سەرچاوەيەكى هەواڵ بڵاوكردۆتەوە خواستى بەشداربووان لەسەر ئەوەبووە كە لە (14)ى مانگى ئايار هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا باسكردن لە دواخستنى ئەو هەڵبژاردنانە بۆ (18)ى مانگى حوزەيران لە ئارادايە.
لەلايەكى ترەوە سەرچاوەيەك رايگەياندووە، لەدواى ئەو دوو بوومەلەرزەى رۆژى دووشەممەى رابردوو بژاردەى بەرێوەچوونى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى لە مانگى ئايار تا ئێستا لە ئارادايە.
پێشتر حكومەتى توركيا رايگەياندبوو، دوو مليۆن دەنگدەر لەو ناوچانەى ئەو بوومەلەرزەيان بەركەوتووە شوێنەكانى خۆيان جێهێشتووە.
سەبارەت بە هۆكارى دواخستنەكەش بەگوێرەى سەرچاوەكان ئەوە وادەكات حكومەت دەرفەتى زياترى هەبێت بۆ دياريكردنى كارە لەپێشينەكان و چارەسەركردنى ئەو قەيرانە، بەڵام ئەردۆغان پێيى وايە دەسپێكردنى خێراى دووبارە بونيادنانەوە و پابەندبوون بە خشتەى زەمەنى هەڵبژاردنەكان ميكانزمێكى سەركەوتووە بۆ دەرخستنى هێز و هەژموونى خۆى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment