وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت

ئيلى كۆهين، وەزيرى بەرگرى توركيا بۆ سەرەخۆشى و بەسەركردنەوەى كارەكانى تيمى وڵاتەكەى سەردانى توركيا كرد، دواتر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە گفتوگۆمان لەسەر پەيوەندييەكانى هەردوو وڵات كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل لەگەڵ هەريەك لە مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە. 

كۆهين بەر لە بەڕێكەوتنى لە لێدوانى رۆژنامەوانى رايگەياند، ئەو سەردانەى بە مەبەستى گەياندنى سەرەخۆشى گەلى ئيسرائيلە بە هەريەك لە مەولوود چاوشئۆغلۆ و رەجەب تەيب ئەردۆغان. 

لەدواى گەيشتنى بۆ توركيا وەزيرى دەرەوەى ئيسرئيل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سەردانە بۆ دەربڕينى هاوسۆزيى و گفتوگۆكردنە لەسەر پەيوەنديى دوو لايەنەيە.

سەبارەت بە پەيوەندييەكانيش گوتى، پەيوەندييەكانى هەردوولا لەساڵى رابردووبوو گەيشتۆتە خاڵێكى زۆرباش، من لەبەرى حكومەت و گەلى ئيسرائيل سەرەخۆشيتان لێبكەم و بەڵێنيشمان داوە پاڵپشتبين. 

دەربارەى هاوكارييەكانيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هاوكارييە مرۆييانە هيچ سنوورێكى سياسى نييە، دەمەوێت جارێكى تريش دووبارەى بمەوە ئێمە هاوسۆزين لەگەڵ توركيا و گەلى توركيا، لەم رۆژە ناخۆشانە بەردەوام دەبين لە هاوكارييەكان و هاوكارى لێقەوماوان، ئەوەش تەنيا بۆ ئێستا نييە، بەڵكو لە داهاتووش لە رێگەى ئەو هاوكارييانەى دەتوانين بەردەوام دەبين.

ئەو لێدوانانەى كۆهين لە كاتێدايە لە چەند رۆژى رابردوو رۆژنامەى مەعاريفى ئيسرائيل بڵاويكردەوە بەهۆى ئەو مەترسييە ئەمنيانەى رووبەڕووى تيمى فرياگوزارى ئيسرائيل دەبێتەوە رێنماييان بۆ دەرچووەوە بە زووترين كات بگەڕێنەوە وڵاتەكەيان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین