وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە بارەى فرۆشتنى نەوت بە ئیسرائیل روونکردنەوە دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان لە بارەى فرۆشتنى نەوتى کوردستان بە قاچاغ روونکردنەوە دەکات و دەڵێت، "بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوە."

ئەمڕۆ شەممە (11/شوبات/2023) وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە ڕوونکدرنەوەیەکدا فرۆشتنى نەوتى کوردستان بە ئیسرائیل بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین."

 

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:

لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت.

 ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین. هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو  هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان. وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی  عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین