پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە؟ بیروڕا

کورتە سەرنجێک لەسەر ئەگەرەکانی بریاری دادگا

لەکۆتایدا دادگای فیدراڵی هەر ئەبێت بریاری یەکلاکەرەوەی خۆی دەربکات . هەر وەکو پێشبینکراو بوو ، دادگا ئەمڕۆ دەرفەتێکی تری بە هەرێم بەخشی بۆ ئەوەی لایەنەکان چارەسەری قانونی بۆ کێشەی هەڵبژاردن بدۆزنەوە ، ئەمەش لە رێگای دواخستنی دانیشتنی بریاری داگاکەوە بوو ، سەرنجەکان دەتوانین بەم شێوەیە پۆلێن بکەین:

یەکەم: ئەگەر دادگا درێژکردنەوەی ولایەتی قانونی پەرلەمانی کوردستانی رەتبکاتەوە ئەمەش لەو روانگەیەی کە دژ بەدەستورو یاسای پەرلەمانە. کەواتە ئیتر بۆشایی قانونی لە کوردستان دروست دەبێت و حکومەتی هەرێم دەبێت بە حکومەتی کاربەرێکەر. سەرۆکی هەرێم دەبێت بەسەرۆکی راگوزەر، ئەمەش لەسەر ئاستی سیاسی، جارێکی تر ناکۆکیەکانی هەرێم و بەغدا توندتر دەکاتەوە. 

هاوڕێ تۆفیق

دووەم: هەڵوێستی دادگا بەدواخستنی بریارەکەیان دەرئەنجامی هەستکردن و تێگەیشتنی دادگایە بۆ گرنگی بریارەکەو لێکەوتە قانونیەکانی ، دادگا لە جەوهەری کێشەکە لە رووەکانی قانونی و سیاسی بەباشی تێگەیشتوە. 

سێیەم: دادگا بۆیە بریاری خۆی دواخست .هەتاوەکو پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بگەنە رێکەوتن و قانونی تازەی هەڵبژاردن دەربکەن ،یان قانونە کۆنەکە هەموار بکەن و کۆمیسۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لە روانگەی یاساییەوە چالاکبکەوە. چونکە ئەگەر گریمان ئەمرۆ بریاری رەتکردنەوەی درێژکردنەوەی پەرلەمان دەربکردایە، ئەی کێ قانونی هەڵبژاردنی هەموار بکردایە و چۆن هەڵبژاردن بکرایە؟ زۆر روونە کە دادگا دەرفەتێکی تری بە لایەنەکان بەخشی هەتاوەکو بە خێرایی رێکبکەون و پەرلەمان قانونی هەڵبژاردن هەموار بکەن.

چوارەم: وا پێ ئەچێ دادگاکە خۆی بەدوور بگرێ لەو رەخنانەی کە ئاراستەی دەکرێت کەوا ئەم دادگایە ئاراستەکراوەو دژ بە هەرێمە و بە نەفەس درێژی بریار بدات.

پێنچەم: لە کۆتایدا داگا هەر بریار دەدات .بۆیە زۆر گرنگە لایەنەکان بە پەلە رێکەوتن بکەن و سەرۆکی هەرێم دووبارە رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکاتەوە، هەتاوەکو هەرێم لەو چوارچێوە دەستورییەی کە هەیەتی ،نەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی دیفاکتۆ ! شەرعیەتی دەستوری هەرێم مەبەن بەرەو چارەنوسێکی نادەستوریی!

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین