کتێبێک لە بارەى مێژووى کوردەوە لە سەردەمى ئیسلامدا بڵاودەبێتەوە کولتوور

تایبەت بە نوچەنێت:

عومەر عەلی غەفور نووسەر و وەرگێر، کتێبێک لە بارەى بوونى کورد لە سەردەمى ئیسلامدا بۆ وەردەگێڕێت و دەڵێت، "کتێبەکە رووماڵێکە بۆ حزور و سەنگ و رۆڵی کورد و هۆزە کوردییەکان لە رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی مێژووی ئیسلام و بەشداریی زانایانی کورد لە مەعریفە و شارستانێتیی ئیسلامیدا."

ئەمڕۆ (حەوتى/ شوبات/2023) عومەر عەلی غەفور وەرگێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی کتێبی (مێژووی کورد لە سەردەمەکانی ئیسلامدا) بۆ نوچەنێت گوتی، "کتێبەکە د. ئەحەمەد مەحمود  خەلیل نووسیویەتی، کە نووسەرێکی کوردی سووریایە و چاپی یەکەمى لە (2013) بەهاوبەشی لەلایەن (دار الساقی) و دەزگای ئاراسەوە دەرچووە. وەرگێڕانەکەی ئێمە، کە نزیکەی (600) لاپەڕەیە تازە کراوە و بڕیارە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر لە ئاداری ئەمساڵ بەردەست دەبێت."

عومەر عەلی غەفور، جیاوازى ئەم کتێبە لەگەڵ ئەو کتێبانەى لەبارەى مێژووى کوردەوە نووسراون لەوەدایە، "دەکرێ کتێبی تری هاوشێوەیش هەبن، بەڵام ئەم کتێبە ئەو لایەنەت بۆ روون دەکاتەوە کە باسم کرد."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین