بانكی ناوەندی عێراق رێكاری نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (پێنجی/ شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە پارێزگاری بانكی ناوەندی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەن و بەڕێوبەری بانكە حكومی و ئەهلییەكان كۆبووەو، كۆبوونەوەكە گرتنەبەری رێكاری سەرەتایی بوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دراو جێبەجێكردنی رێكارەكان.
لەو كۆبوونەوە عەلی عەلاق جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، بانكی ناوەندی توانای جێبەجێكردنی هەموو داوا رەواكانی هەیە، ئاماژەی بەوەش كردووە لە ناوەڕاستی ئەو مانگە رێكاری گرنگ دەگرنەبەر.
لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی بانكی ناوەندی راگەیاندووە، هیچ كۆت و بەندێكی دەرەكی لەسەر رەوانەكردنی دۆلار، یاخود فرۆشتنی دۆلار نییە، ئەوەش وەك پابەندییەك بە رێككەوتنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، كە لە ساڵی (2008) ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی كردووە.
سەرۆكی بانكی ناوەندی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، نرخی دراو پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتیمانییان و توانای كڕین و فرۆشتنیان هەیە، پێویستە سەقامگیر بێت، ئەوەش بایەخی سەرەكی ئێمەیە، هەموو هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە رێگری لە زانیان گەیاندن بە هاونیشتیمانیان بكەین.
بانكی ناوەندی، هۆشداری دایە ئەو كەسانەی ئەو دۆخەی ئێستا دەقۆزنەوە، كاری رێگەپێنەدراو ئەنجام دەدەن، رێكاری توند دژ بەو كەسانە دەگرنەبەر.
بڕیاریشە ژووێكی عەمەلیاتی هاوبەش لەنێوان بانكی ناوەندی و بانكەكانی تر دروست بكرێت، ئەركیان چاودێری هەنگاوەكانی یەكەمی ئەو رێكارانە و چاودێری ئەنجامەكان و بەربەستەكان بكەن، لە هەمان كاتیش رێنمایی پێویست و گونجاو پێشكەش بكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment