لە دواین راپرسی رێژەی دەنگی ئەردۆغان بەرزبۆتەوە تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەی نوێترین راپرسی رێژەی دەنگەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

پێنجشەممە (دووی/شوبات/2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) نوێترین راپرسی بڵاوكردەوە، كە ناوەندی تیم لە رۆژانی (11 بۆ 14)ی مانگی رابردوو ئەنجامی داوە، بەگوێرەی ئەو راپرپرسییە رێژەی دەنگی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی نەتەوەپەرست رێژەی دەنگەكانیان دەگاتە لە (41 بۆ لە 42%) لەو راپرسییە هاتووە رێژەی دەنگی ئاكپارتی بە تەنیا لە (37.5%) رێژەی مەهەپە لە (6.5%). 

راپرسییەكە لە (16) پارێزگا ئەنجامدراوە دوو هەزار و (524) كەس بەشدارییان كردووە، لە راپۆرتەكە هاتووە هاوپەیمانی گەل كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی لە (2.7%) پێشكەوتووە.

سەبارەت بە هۆكاری زیادبوونی دەنگەكانی ئەردۆغان بەگوێرەی ئەو راپرسیە هۆكارەكەی بۆ بڕیارەكانی ئەردۆغان بۆ زیادكردنی مووچەی و هەڵوەشاندنەوەی ساڵی خانەنیبشینی و خانەنشینكردنی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس، لەگەڵ ئەو بڕیارانە حكومەتیش كۆمەڵێك رێكاری بۆ پاڵپشتی ئابووری گرتەبەر، ئەو هەنگاوانە كاریگەری لەسەر زیادبوونی دەنگی ئەردۆغان هەبوو.

ئۆلاس تۆل، بەڕێوەری بەشی لێكۆڵینەوە لە ناوەندی تیم، پێی وایە ئەو بەرەوپێشچوونەوەی ئاكپارتی پەیوەستە بە هەنگاوەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە بووە هاوكاری خەڵكێكی زۆر لە زیانلێكەوتووانی داڕوخانی ئابووری توركیا.

بڕیارە لە (18)ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنە گشتییەكان لە توركیا بەڕێوە بچێت، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش رایگەیاندووە، هەڵبژاردنەكان بۆ (14)ی ئایار پێش دەخرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین