کولتوور

نوچه‌نێت

كتێبێكى نوێ به‌ ناونیشانى "به‌ شوێنكردنى عه‌قڵ.. ژیانى ئێدوارد سه‌عید" له‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى ئیدوارد سه‌عید بیرمه‌ندى به‌ناوبانگى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڵه‌ستینى بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى ئادار، له‌تیفه‌ دلێمى نووسه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى له‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا باس له‌ ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌و كتێبه‌ باس له‌ ژیانى تایبه‌تى ئێدوارد سه‌عید ده‌كات كه‌ بیرمه‌ندێكى ئه‌مریكى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڵه‌ستینى بوو، به‌ پێشه‌نگى رۆژهه‌ڵاتناسى نوێ داده‌نرێت و ئێستایش كتێبه‌كه‌ى به‌ ناونیشانى "رۆژهه‌ڵاتناسى" مشتومڕێكى زۆرى له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كان و رۆشنبیرییه‌كان له‌سه‌ر ده‌كرێت.



ناونیشانى كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌ "به‌شوێنكردنى عه‌قڵ... ژیانى ئێدوارد سه‌عید" Places of Mind… A Life of Edward Said»، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ كه‌ ناوى تیمۆسى برینانه‌ Timothy Brennan قوتابى ئێدوارد سه‌عید بووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵى ژیاوه‌ و بۆیه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ى كه‌ 464 لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌ دوانزه‌ به‌ش باسى دوایین ساڵه‌كانى ژیانى ئێدوارد سه‌عید ده‌كات.

نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ جیا له‌ ئاشكراكردنى هه‌ندێك ورده‌كاریى تایبه‌تى ژیانى سه‌عید باسى له‌وه‌ كردووه‌، چه‌ندان ده‌ستنووسى بڵاونه‌كراوه‌ى سه‌عیدى له‌لایه‌.

ئێدوارد سه‌عید له‌ ساڵى 1935 له‌ قودس له‌دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 2003 له‌ نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.  جیا له‌ كاره‌ گرنگه‌كانى ژیاننامه‌ى خۆى له‌ كتێبێك نووسیوه‌ته‌وه‌ به‌ناوى "له‌ده‌ره‌وه‌ى شوێن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین