ده‌ميرتاش: ئه‌گه‌ر پشتگيرى له‌ ئه‌ردۆغان بكه‌م به‌يانى  نانى نيوەڕۆ لە كۆشك دەخۆم تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشوى هه‌ده‌په‌، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر برياربده‌ين پشتگيرى له‌ ئه‌ردۆغان بكه‌ين به‌يانيه‌كه‌ى زوو من له‌ به‌نديخانه‌ ده‌رده‌كرێم به‌ هه‌ليكۆپته‌رى سه‌رۆكايه‌تى ده‌مبه‌نه‌ كۆشك پێشبينى ده‌كه‌م نانى نيوه‌رۆش له‌وێ بخۆم."

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌(30/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، له‌ئێستادا له‌ به‌نديخانه‌ى ئه‌ديرنه‌ زيندانى كراوه‌ رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بريار بده‌ين پشتگيرى له‌ ئه‌ردۆغان بكه‌ين به‌يانى زوو ئازاد ده‌كرێم و به‌ هه‌ليكۆپته‌رى سه‌رۆكايه‌تى ده‌مبه‌نه‌ كۆشك پێشبينى ده‌كه‌م نانى به‌يانيش له‌وێ بخۆم، به‌ڵام من وه‌ك خۆم هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ هه‌ر ئه‌وهاش لێره‌ ده‌رده‌چم. يه‌كه‌م نان خواردنم له‌ماڵى خۆم ده‌خۆم و قسه‌م هه‌يه‌ بۆ كچه‌ بچووكه‌كه‌م." 

ده‌ميرتاش سه‌باره‌ت هه‌ده‌په‌ و ئه‌گه‌رى كانديدى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن ده‌ڵێت، "جگه‌ له‌وه‌ى زۆر ناو له‌نێو هه‌ده‌په‌ باسده‌كرێت به‌ڵام هه‌ده‌په‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م ناوانه‌ ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا هيچ ناوێك به‌ڕوونى نييه‌ و گرينگ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ چ ناوێك به‌دڵى مندا تێده‌په‌رێت و ئايا كێ ده‌توانێت ئه‌م به‌رپرسيارێتييه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت؟ له‌پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئێمه‌ له‌ تواناى دابێت له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ بكات بۆ من هيچ كێشه‌يه‌ك نييه‌، ئه‌وه‌ى ماوه‌ من بريارى له‌سه‌ر ناده‌م خه‌ڵك بريارى له‌سه‌ر ده‌دات هه‌ر كانديدێكيش له‌لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت ئه‌مه‌ كانديدى منيشه‌." 

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "هه‌ده‌په‌ بانگه‌شه‌ى خۆى پيشاندا كه‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياى ده‌بێت، هه‌موو كات وه‌ك هه‌ده‌په‌ راشمانگه‌ياندووه‌ ده‌رگامان به‌ڕووى گفتوگۆى سياسيدا كراوه‌يه‌، چونكە هه‌ده‌په‌ به‌م شێوه‌يه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه‌ پێويسته‌ و ئەوەش شتێكى نامۆ نييه‌. ئه‌گه‌ر نا سه‌ير ده‌بێت كه‌ هيچ گفتوگۆيه‌ك نه‌بووه‌ باس له‌وه‌بكرێت ئايا كانديدى هاوبه‌ش ده‌بێت و به‌رگرى له‌چ بنه‌مايه‌ك ده‌كات و پشتگيرى كێ ده‌كه‌ين و چ به‌ڵێنێ ده‌دات، لێره‌دا پرۆسه‌كه‌ وه‌ك شێوه‌ى خۆى به‌رده‌وامه‌ له‌ چوارچێوه‌ى سروشتى سياسه‌تدا." 

تا ئێستا جگە لە ئەردۆغان هيچ كەسێكى تر وەك كانديد بۆ پۆستى سەرۆكايەتى ديارى نەكراوە، لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكانيش هەوڵدەدەن ئەردۆغان بۆ ئەم خولە دەرنەچێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین