توركیا كۆبوونەوەكان لەگەڵ سوید و فینلەندا رادەگرێت تورکیە

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانی توركیا كۆبوونەوە سێقۆڵییەكانی وەرگرتنی سوید و فینلەندا لە ناتۆ تا كاتێكی نادیار راگرت، سەرۆكی توركیاش دەڵێت، نابێت چاوەڕوانی ئەندامبوون لە ناتۆ بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ كانوونی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە حكومەتی توركیا كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سوید و فینلەندا تا كاتێكی نادیار راگرتووە. 

راگرتنی ئەو كۆبوونەوانە لەسەر دوای ئەوە هات راسموس باڵودان، سەرۆكی پارتی هارد كۆرس لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە سوید قورئانی سووتاند.

ئەوەش بووە هۆكاری تووڕەبوونی دەسەڵاتدارانی توركیا لە چەند رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا گوتی، لە ئێستا بەدواوە پێویست ناكات ئەنقەرە چاوەڕوانی هیچ هەنگاوێك بكات لە چوارچێوەی ناتۆ قبووڵ بكرێت، ئێمە بەڕوونی دەڵێین لە ئێستا بەدواوە سوید چاوەڕوانی پاڵپشتیمان ناكات لە هاوپەیمانی ناتۆ وەربگیرێت، چونكە هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە سوكایەتی بە پیرۆزیەكانمان بكات.

ئەردۆغان گوتیشی، ئەگەر ئێوە رێزی بیروباوەڕی توركیا یا مسوڵمانان ناگرن، چاوەڕوانی هیچ پاڵپشتیەك لە ئێمە مەكەن، قورئان خوای گەورە پاراستوویەتی بە سوتاندنی قورئانێك هیچ زیانێكی بەرناكەوێت، بەڵام ئێمە دەزانین ئەوروپا چەمكی ئیسلام و تورك یەكسان دەكات، ئێمەش شانازی بەو یەكسانییە دەكەین، سەرۆكی توركیا ئەو ململانێیە دەخاتە ئەستۆتی كەسانێك بە پاشماوەی خەڵكانێكی بەشدار لە درێژكردنەوەی جەنگی خاچپەرستانیان دەزانێت و پێی وایە خەڵكانێكی توندڕەو درێژەی پێدەدەن.

سەرۆكی توركیا ئاماژە بەوەش دەكات ئەوانەی بوونە هۆكاری سوتاندنی قورئان، سەبارەت بە وەرگرتنی سوید لە ناتۆ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێك ئێمە بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین