گووگڵ یادی لە دایکبوونی خانمە ئەکتەرێکی میسری دەکاتەوە کولتوور

نوچەنێت:

بەشى گەڕانی ماڵپەڕى گووگڵ یادی لە دایکبوونی (89) ساڵەی خانمە ئەکتەری ناوداری میسری کەریمە موختار دەکاتەوە، کە بۆ ماوەی (6) ساڵە کۆچی دوایکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/کانوونی دووەمى/2023) ماڵپەڕی (ئەلیوم ئەسابع) بڵاویکردەوە، کۆمپانیاى گووگڵ لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆی وێنەی خانمە هونەرمەندی کۆچکردووی میسری کەریمە موختار، لە تەنیشت تەلەفزیۆنێکەوە لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵ دەردەکەوێ، لە ئایکۆنى سەرەکى ماڵپەڕەکەى داناوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەریمە موختار ئەکتەرێکی دیاری نێو بواری سینەما و شانۆ و دراما میسرییەکان بووە، چەندین بەرهەمی کلاسیکی هەیە و خاوەن هەوادارێکی زۆر بووە.

باس لەوەشکراوە، کەریمە موختار ناوی ڕاستەقینەی (عەتیە محەمەد ئەلبەدرییە) بووە، بەوەش ناوبانگی دەرکردووە کە لە بەشی زۆری شانۆییەکان ڕۆڵی دایکی بەرجەستە کردووە، بەمەش زیاتر ناوبانگی بەدەستهێناوە.

هونەرمەند کەریمە موختار لە (16/کانوونی دووەمی/1934) لە دایکبووە، هەروەها لە ساڵى (2017) کۆچى دواییکردووە.

ئا: هێما جەبار

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین