رۆمانى "بەڕێز گوین" بە زمانى کوردى بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
عیماد حەسەن بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری رۆسا، لەلێدوانێکی تایبەتدا، دەربارەی رۆمانى (بەڕێز گوین) بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمان و ئەمساڵیش دەزگای رۆسا بە چاپی گەیاندووە."
ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ کانوونی دووەم/2023) عیماد حەسەن بەڕێوەبەری دەزگای رۆسا، لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە رۆمانى بەڕێز گوین بە نوچەنێتی گوت، "ئەم کتێبە (200) لاپەڕە پێکهاتووە، لە ساڵی (2014) دەرچووە لە ساڵی(2021) وەرگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی، ئەمساڵیش چاپەمەنی رۆسا بە چاپی گەیاند، ئەم کتێبە باسی ژیانی نووسەری رۆمان نووسێکی رۆمانی دەکات، کە باس لەو کێشە و گیروگرفتانە کە لە ژیاندا بەدەستیەوە دەناڵێنێت."
عیماد حەسەن دەربارەی گرنگی رۆمانەکە دەڵێت، "رۆمانێکە تابڵێی لە رووی هونەرییەوە زۆر جوان نووسراوە، هەموو هونەرەکانی رۆمان نووسینی تێیدا بوونى هەیە، رۆمانێکی واقعی و هەروەها فانتازیشە لەرووی خەیاڵی نووسەر و وێناکردنی وێنەکان، زمانێکی ئەدەبی باشی تێدا بەکارهاتووە، لەرووی گفتووگۆوە هەموو ژانرەکانی رۆمانی تێدا بەکار هاتووە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment