بۆچى ئاكپارتى پەنا بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە دەبات؟
وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها
بڕيارە (18)ى حوزەيرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى لە توركيا ئەنجام بدرێت، بەڵام حكومەتى توركيا كە ئاكپارتى سەرۆكايەتى دەكات هەوڵدەدات ماوەى مانگێك ياخود دوو مانگ پێشى بخات، لە دواى رەمەزان هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدات.
سەبارەت بە هۆكارەكانيش چاودێرانى سياسى توركيا بۆچۆنى جۆراوجۆريان، يەكێك لە هۆكارە سەرەكييەكان كە بۆتە پاڵنەرى ئەو پێشخستنە، ئاكپارتى ترسى لە وادەى دياريكراو هەيە، كە چەند بۆنەيەكى جياوازى بەدواوە دێت، چونكە ئەو وادەيە هاوكاتە لەگەڵ پشووى هاوينە و جەژنەكان تاقيكردنەوەى زانكۆ.
ئەركان كاندمير، كە يەكێكە لە بەرپرسانى ئاكپارتى ئاماژە بەوە دەكات، "لەدواى داخستنى قوتابخانەكان هاووڵاتيان دەست بەگشت دەكەن، ئەوە جگە لە پشووى هاوينەش، بۆيە هيواخوازين ئەو هەڵبژاردنە پێش مانگى حوزەيران ئەنجام بدرێت."
سەعيد ئەلحاج، لێكۆڵەر و چاودێرى سياسى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێشخستنى هەڵبژاردنەكان پەيوەستە بە هۆكارى لۆجستى، كە پێى دەڵێن، "هۆركارى وەزيرى."
ئەو لێكۆڵەرە روونيدەكاتەوە، "ئاكپارتى پێيوايە ئەو هۆكارانە كاريگەرى لەسەر رێژەى بەشدارى دروست دەكات، چونكە رێژەيەكى زۆرى هاووڵاتيانى توركيا لەم ماوەيە دەگەرێنەوە گوندەكانيان."
بەڵام سەعيد ئەلحاج ناشيشارێتەوە هۆكارى سياسيش لەپشت ئەگەرى پێشخستنى هەڵبژاردنەكان هەيە، يەكەم كەمكردنەوەى كات لەبەردەم ئۆپۆزسيۆن، بەتايبەت شەش پارتەكە، هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا ئەو چركە ساتە ئەو پارتانە لەناوەخۆيان لەسەر كانديدێك بۆ چوونە كێبڕكێ لەگەڵ ئەردۆغان رێكنەكەوتوون، بەڵكو لەبرى رێككەوتن، لە هەندێك حاڵەت كێبڕكێ و ناكۆكى ناوخۆييان هەيە. بۆيە فشاركردن لەسەر ئەو ماوەيە كاريگەرى لەسەر پەرەسەندنى ناكۆكييەكانى ئۆپۆزسيۆن و كەمبوونەوەى دەرفت لەبەردەميان دەبێت، دەرفەتى ئەردۆغان و پارتەكەى زياتر دەكات.
ئەلحاج باس لەوەش دەكات هەر لە چوارچێوەى ئەو هۆكارانە ئاكپارتى سوورە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان لە باشترين دۆخى ئابوورى، بۆ بەشێوەيەكى ئەرێنى رەنگدانەوەى ئەرێنى لەسەر هاونيشتيمانيان هەبێت.
بەگوێرەى قسەكانى سەعيد ئەلحاج پێشخستنى هەڵبژاردنەكان هاووڵاتيان لە پاڵپشتى دارايى حكومەت نزيك دەكاتەوە، كە لە ماوەى رابردوو كەمترين مووچە و موچەى فەرمانبەرانى بەرزكردەوە، كە لە كۆتايى ئەم مانگە دەستپێدەكات، بۆيە دواخستنى وادەى هەڵبژاردنەكان كاريگەرى ئەو سوودانە و بڕيارەكان كەم دەكاتەوە.
ديلارا ئەرەسەلان، بەڕێوەبەرى نووسينگەى ئەنقەرەى رۆژنامەى (دەيلى سەباح) كە لە حكومەتى ئەو وڵاتە نزيكە باس لە هۆكارى تر دەكات، كە بەشێكى پەيوەستە بەو ململانێيەى نێوان ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵات لەسەر شايستەيى ئەردۆغان بۆ خۆكانديدكردن بۆ خولى سێيەمى سەرۆكايەتى.
ئەرسەلان لە بەشێكى قسەكانى دەڵێت، "يەكێك لە سوودەكانى پێشخستنى هەڵبژاردنەكان زاڵبوونە بەسەر دۆخى سەقامگيرى و نەبوونى دڵنيايى لەو ماوەيەى كە ئابوورى توركيا پێيدا تێدەپەڕێت."
سەبارەت بە بڕيارى پێشخستنى هەڵبژاردنەكان، ديلارا روونى دەكاتەوە، "دوو رێگە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە هەيە:
يەكەم، پەرلەمان لاى كەمى بە زۆرينەى (360) ئەندام لەسەر پێشخستنى دەدات، بەڵام هاوپەيمانى گەل ئەو ژمارە كورسيەى نييە، پێويستى بە پاڵپشتى ئۆپۆزسيۆنە."
بژاردەى دووەم، سەرۆك بە پشت بە دەسەڵاتەكانى خۆى دەبەبێست، بەڵام بژاردەى يەكەم بۆ ئاكپارتى ستراتيژيترە.
چاوێداران پێيانوايە هاوپەيمانى دەسەڵاتى فەرمانڕەوا دەتوانێت بەبێ بەربەست هەڵبژاردنەكان پێشبخات.
ئەحمەد ئۆيساڵ، سەرۆكى ناوەندى ئۆرسام بۆ لێكۆڵينەوە دەڵێت، "بژاردەى پێشخستنى هەڵبژاردنەكان ئەگەرێكى بەهێزە."
سەبارەت بە كاريگەرييەكانيش ئۆيساڵ پێى وايە، ئەو بڕيارە كۆنگڕانكارى گەورەى نابێت، هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە وادەكەى هاوكاتە لەگەڵ پشووى خوێندن و كەرتى گەشتيارى.
سەرچاوە: خەليج جەديد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment