کێشەیەکی ئاڵۆزی دیکە رووبەڕووی ئێران دەکرێتەوە

نوچەنێت

کۆمپانیای هریسچی، کە نوێنەرایەتی کۆمەڵێک بنەماڵەی تیمی کەشتییەکەی سانچی دەکات، رایگەیاندووە، بەڵگەنامەیان دەستکەوتووە کە دەریدەخەن ٢٢ کارمەندی کەشتیی سانچی لە ژیاندا ماون و دوای ئەوەی کەشتییەکەیان ئاگری گرتووە، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون، هەروەها رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەریان کردبوو، خامنەیییان ئاگادار کردبووەوە.

لە پێنجەمین ساڵیادی ئاگرکەوتنەوەکەی سانچی، کۆمپانیای هریسچی خزمەتگوزاری یاسایی رایگەیاند کە بەڵگەنامەکان دەریدەخەن کە کۆمەڵێک لە تیمی کەشتیی سانچی دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە بەلەمێکی رزگارکەردا کەشتییەکەیان بەجێهێشتووە و گەیشتوونەتە کەناراوەکانی چین.

کۆمپانیای پارێزەرانی کۆمەڵێک بنەماڵەی تیمی کەشتیی سانچی ئاماژەیان بەوە کردووە: بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن کە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی فەرمانی پێدراوە کە رابگەیەنێت کە سەرجەم ئەندامانی تیمی کەشتیی سانچی گیانیان لەدەستداوە و هەر دۆسیە و لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی لەسەر ئەم بابەتە دەبێ داخراو بێت.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦دا کەشتییە نەوتهەڵگرەکە ئاگریگرتووە، هەر ٣٢ ئەندامی تیمی کەشتییوانی سانچی، کە ٣٠ کەسیان ئێرانی و دوو کەسی بەنگلادیشی بوون، گیانیان لەدەستداوە.

کۆمپانیای هریسچی، بۆ خزمەتگوزاری یاسایی دەڵێت، بەپێی لێدوانی یەکێک لە شایەتحاڵ و نامەیەک و وێنەکان، کۆماری ئیسلامی بارێکی نهێنی له رێگری سانچییەوه بۆ کۆریای باکوور ناردبوو و به پێی بەڵگەنامەکان، رێبەڕی کۆریای باکوور، له نامەیەکدا سوپاسی عەلی خامنەیی کردووه بۆ دابین کردنی باری سانچی.

عەلی هریسچی، پارێزەری کۆمەڵێک بنەماڵەی کارمەندانی کەشتیی سانچی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو بنەماڵانە لە دادگای دەریایی بەریتانیا سکاڵایان لەسەر کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانی و کۆمپانیاکانی بیمەی ئەم کۆمپانیایە و نەوکهەڵگری سانچی تۆمارکردووە.

هریسچی ئاماژەی بەوەدا، کە تۆمارکردنی داوای یاسایی لە بەریتانیا لە پێنجەمین ساڵیادی ئاگرکەوتنەوەی سانچیدا ئەنجام دەدرێت و پێشتریش لە واشنتۆن دی سی، لە دژی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتهەڵگر، وەزیری کار لە حکومەتی رووحانی و عەلادین بۆرۆجێردی ئەنجامدراوە.

هریسچی گوتیشی، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هەوڵیداوە ئەم کۆمەڵە خێزانە لە درێژەدان بەو داوایە بە فشاری دارایی لەسەریان، رابگرێت و ئەو خێزانانەش لەم ماوەیەدا هیچ ماف و یارمەتییەکیان وەرنەگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێنج ساڵ لەمەوبەر لەکاتی نوقمبوونی کەشتیی سانچی، هێزی دەریایی ئەمریکا پەیامێکی بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناردووە کە سیگناڵێکی لەم کەشتییەوە پێگەیشتووە، بەڵام تاران رایگەیاندووە کە لەبەر ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ واشنتۆن نییە، زانیارییەکانی ناوێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین