ئۆپۆزسینی توركیا رووبەرووی چەند ئاڵنگەرییەك دەبێتەوە شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

پێش هەڵبژاردنە چارەنووسسازەكەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سەبارەت بە لیستی هاوبەش بۆ پەرلەمانی توركیا شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە رووبەڕووی رێگەیەكی قورس دەبنەوە.

لەكۆتایی ئەم مانگە ئۆپۆزسیۆن دەقی سیاسەتێكی هاوبەش رادەگەیێنن، كە بە راگەیێندراوی هەڵبژاردن دادەندرێت، كە بە ئامادەكردنی نەخشەرێگەی قۆناغی گواستنەوە كۆتایی هاتووە، بۆ ئەوەی لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش دەست بە گفتوگۆكان بكەن.
بەڵام لە پاڵ كاندیدی هاوبەش، ئۆپۆزسیۆنی توركیا چاوەڕوانی پڕۆسەیەكی قورس لەسەر هاوپەیمانی نێوانیان لە پەرلەمان دەكات، بۆ چەسپاندنی دیدگای شەش پارتەكە لەسەر گواستنەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی بەهێز زۆرینەی پەرلەمانیان پێویستە، لە كۆبوونەوەی رابردوو لەسەر لیستی هاوبەش بۆ چوونە نێو هەڵبژاردنەكان رێككەوتن.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، هەموو پارتەكان جێگری سەرۆك و وەزیریان لە حكومەتدا دەبێت، هەركاتیش ژمارەی ئەندامی پەرلەمانتاری حزبەكان لە پەرلەمان زیاد بوو، پشكی ئەو حزبە لە حكومەت زیاد دەبێت.

یەكخستن لەچوارچێوەی چەند لیستێك

سەبارەت بە لیستی هاوبەشی پەرلەمان چەند بژاردەیەك لەنێوان شەش پارتەكە هەیە، دیارترین بژاردە دروستكردنی دوو لیست، یاخود سێ لیستە لە نێوان ئەو شەش پارتە.
دیارترین بژاردەش لەنێوان پارتەكان بچنە چوارچێوەی لیستی پارتی گەلی كۆماری و ئی پارت وەك گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن.

ئەوەش لە كاتێدایە پارتی ئایندە (پارتی دیڤا) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە بە دروشمێكی تایبەت دەچێتە هەڵبژاردن، ئەو پارتە داواشی كردووە نابێت كەمتر لە (20) پەرلەمانتاری پارتەكەی بخرێتە ناو چوارچێوەی ئەو لیستە هاوبەشە.
رۆژنامەی جمهورییەت ئاشكرای كردووە پارتی سەربەخۆی توركیا كە نەچۆتە ناو شەش پارتەكە، دەچێتە چوارچێوەی ئی پارت.

لەدواین كۆبوونەوەی شەش پارتەكە كەرەموڵا ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی سعادەت پرسی لیستی هاوبەشی پەرلەمانی وروژاند، ئەوەش لەكاتێدایە سەركردەی پارتەكان بۆچوونی خۆیان دەربڕی، بەڵام میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی پارتی باشە (ئی پارت) بێ دەنگ بوو.


خواستەكانی پارتە بچووكەكان بەدەستهێنانی قورسە

ئیسماعیل یاشا، نووسەری تورك رایگەیاند، "پارتە بچووكەكانی ناو شەش پارتەكە ناچارن كاندیدیان لە چوارچێوەی لیستی پارتی گەلی كۆماری، یاخود پارتی باشە بێت، ئەوەش گەورەترین كۆسپی بەردەم ئۆپۆزسیۆنە."
یاشا لە بەشێكی تری قسەكانی روونیدەكاتەوە، ناوی كاندیدی پارتە بچووەكەكان لە چوارچێوەی پارتی گەلی كۆماری، یاخود پارتی باشە، ئەوە دەگەینێت نەیاتوانیووە كاندیدیان ببێت، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك لە پارتەكەی داود ئۆغلۆ لە قۆنیا لەچوارچێوەی جەهەپە خۆی كاندید كرد، واتا نەبوونی كاندیدێكی تری ئەو حزبە، كە خۆی لەهەمان لیست كاندید بكات.
لە ناوەندە سیاسییەكان باس لەوە دەكرێت داود ئۆغلۆ مەرجی لەسەر شەش پارتەكە داناوە كە نابێت لە (20) ئەندامی حزبەكەی كەمتر لەو شوێنانەی ئەگەری سەركەوتنی هەیەدابندرێت، چونكە بەگوێرەی ئەو پارتەی فراكسیۆنی پەرلەمانی دروست دەكات، نابێت (20) پەرلەمانتار كەمتری هەبێت، بۆیە ئەو داوایەی ئۆغلۆ بە ئەستەم دادەندرێت.
ئەوەش وایكردووە دەنگدەری جەهەپە زۆر بەرگەمی سەیری داودئۆغلۆ نەكەن، بۆیە سەرۆكی توركیا لەو بەباشتر دەزانن.
لە رۆژانی داهاتوو گفتوگۆی توند لەسەر كاندیدكردنی ئەندامەكان لە لیستەكان دروست دەبێت، كە پشكیان چەند دەبێت؟.

یاشا ئاماژە بەوە دەكات ئەو پارتە بچووكانی چوارچێوەی شەش پارتەكە دەیانەوێت رێژەیەك لە دەنگەكان بەدەست بهێنن، بەڵام لە هەمانكاتدا داواكاری ئەو پارتانە ئەگەر هەیە ببێتە دووركەوتنەوەی بەشێكی دەنگدەران لە ئۆپۆزسیۆن. 

سەبارەت بە زۆرینەی پەرلەمانیش لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، ئەو نووسەرە توركە بە دووری دەزانێت ئۆپۆزسیۆن زۆرینەی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت، ئەوەش لەكاتێدایە باس لە سیستەمی پەرلەمانی دەكەن، بەڵام گفتوگۆكانی ئێستا باس لە دابەشكردنی پۆستەكانە بەگوێرەی سیستەمی ئێستا، ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەو هاوپەیمانیەی سەرۆكایەتی بەدەستبهێنێت، زۆرینەی پەرلەمانیش بەدەستبهێنێت.

بۆچی كلیچدار ئۆغلۆ سوورە لەسەر لیستی هاوبەش لەگەڵ پارتە بچووكەكان؟

عەبدولقادر سێلڤی، نووسەری تورك لە راپۆرتێكدا لە رۆژنامەی تورك باس لەوە دەكات، دیڤا پارت و ئایندە، داوا دەكەن (20) پەرلەمانتاریان لە پەرلەمان هەبێت، بۆئەوەی بتوانن لە پەرلەمان فراكسیۆرن دروست بكەن، ئەوەش لەكاتێدایە، ئەگەر هەیە جەهەپە بتوانێت تەنیا (10) كورسیان پێبدات.

پلانی جەهەپە ئەوەیە، عەلی باباجان، سەرۆكی دیڤا پارت، بكاتە سەرۆكی لیست لە ئەنقەرە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە لە قۆنا بكات بە سەرۆكی لیست، تەمێل كەروموڵا ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی سعادەت لە ئیستەنبۆڵ بكات بەسەرۆك لیست، گۆڵتیكین ئۆیساڵ، سەرۆكی پارتی دیموكرات لە ئەفیون و ئیزمیر بكات بە سەرۆك لیست.
لە بەشێكی تری قسەكانی سێلڤی دەڵێت، باس لەوە دەكرێت كە (40) كەسایەتی كە پێكهاتوون لە سەركردەی پارتە بچووك و ئەندامەكان بەشدار دەبن، بەڵام خواستەكان زۆر لەوە گەورەترن.
بەگوێرەی قسەكانی عەبدولقادر سێلڤی، جەماوەری جەهەپە پێی وایە پێویستە بەشداری پارتە بچووكەكان لە لیستی تایبەت بە پارتی باشە بێت، كە دەرگاكانی بەرووی هەموویان داخاستووە، بەڵام كلیچدار ئۆغلۆ سوورە لەسەر ئەوەی لیستی هاوبەش لەگەڵ پارتە بچووكەكان بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی بیكاتە فشارێك تاوەكوو كاندیدكردنی خۆی پێ مسوگەر بكات، بەڵام ئەگەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ سەرۆكایەتی نەبوو، ئەو ئەوا حیساباتەكان پێچەوانە دەبنەوە.

یاسای هەڵبژاردنەكان رێگەی لیستی هاوبەشی لەبەردەم شەش پارتەكە ئاڵۆزتركردووە.

موحەرەم سەریكایا لە راپۆرتێكدا لە رۆژنامەی (خەبەر تورك) باس لەوە دەكات لیژنە سەرپشكراوەكانی شەش پارتەكە پێویستە لەسەر رێگەیەك رێككەون قابیلی جێبەجێكردن بێت.
لە بەشێكی تری قسەكانی روونی دەكاتەوە، ئەو سیستەمەی كە لە شەشی نیسانی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنەكان دەخرێتە بواری جێبەجێكردن پێویست دەكات شەش پارتەكە یەكێك لەم دوو رێگەیە هەڵبژێرن، یەكەم هەموو پارتێك بە لیستێكی تایبەت بچێتە هەڵبژاردنەوە، یاخود شەش پارتەكە لیستێكی هاوبەش لە بازنەی هەڵبژاردن دروست بكەن، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناو هاوپەیمانی.
دیاریكردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن بەگوێرەی پارتەكان و دابەشكردنیان بەسەر ویلایەتەكان دەبێت، ئەگەر بڕیاری مانەوە لەو هاوپەیمانییە درا، پێویستە هەموو پارتێك كاندیدی لە (41) ویلایەت هەبێت، هەموو پارتێك بە ناو و دروشمی خۆی دەچێتە هەڵبژاردنەوە.
چوونی ئەو شەش پارتە بۆ هەڵبژاردنەكان بە دروشمی تایبەت لە (41) ویلایەت، واتا دیارینەكردنی لیست لەو شارانەی كە چوار كورسی، یاخود كەمتریان لە پەرلەمان هەیە، هەروەك چوونە هەڵبژاردنەكان بە دروشمی حزب لە شارەكان كە كەمتر لەچوار كورسیان هەیە، كە دەبێتە دابەشبوونی دەنگەكان.
بەگوێرەی ئەو یاسا نوێیە تەنانەت ئەگەر ئەو پارتە سیاسیانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بچنە هەڵبژاردنەكانیش پێچەوانەی هەڵبژاردنەكانی پێشووە،  دەنگەكانیان لە یەك لیست حیساب ناكرێت، بەڵكو بەشێوەی جیا حیساب دەكرێت، بۆ نموونە ئەگەر دوو پارتی هاوپەیمان لە ناوچەیەكی دیاری كراو بچنە هەڵبژاردن، پارتی یەكەم (60) دەنگی هێنا، پارتی دووەم (30) دەنگی هێنا بەگوێرەی یاسای رابردوو (90) دەنگ بوو لەنێوان ئەو دوو پارتە دابەش دەكرا، بەڵام بەگویرەی ئەو یاسا نوێیە هەر پارتە و دەنگی خۆیەتی.

بەگوێرەی رێساكانی پێشوو ئەو دوو پارتە سێ كورسیان دەهێنا، ئەو دوو پارتە هاوپەیمانە سێ كورسیان دەهێنا، بەڵام بە ئەمجارە دەنگەكانیان بە رێسای نوێ حیساب دەكرێت، ئەو هاوپەیمانیەی بەناوی بەدەستهێنانی گەورەترین ژمارەی كورسی چۆتە هەڵبژاردنەكان، ئەگەر هەردوو پارتەكە بە جیا بچنە هەڵبژاردنەكان، پارتی یەكەم كورسیەك بەدەست دەهێنێت، پارتەكەی تریش هیچ كورسیەك بەدەست ناهێنێت.
ئەو نووسەرە پرسیار دەكات، ئایا دەرچوونی كاندیدی زیاتر لە چوارچێوەی لیستی هاوبەش و سودمەندبوون لە حكومەت خواستی ئەو پارتانە نییە، یاخود ئامانج تێپەڕاندنی لە (3%) یە بۆ ئەوەی سوود لە هاوكارییەكانی وەزارەتی گەنجینە وەربگیرێن، كە بە پارتەكان دەدرێت؟.
عەلی باباجان ئاماژە بەوە دەكات ئامانجی سەرەكی سوود وەرگرتنە لە هاوكارییەكانی وەزارەتی گەنجینە، هەرچەندە دروشمی ئەوپارتە لەسەر كارتی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكان دەردەكەوێت، ئەوەش واتا لیستەكەی لە نیوەی ویلایەتەكانی توركیا بە تەنیا بەشداری دەكات.
ئەو نووسەر پێی وایە باشترە پارتەكانی تر لەچوارچێوەی لیستی هاوبەشی جەهەپە و ئی پارت بچنە هەڵبژاردنەكانەوە.
لێكەوتەكانی قەبارەی قوورسی چوونە هەڵبژاردنەكانی ئەو شەش پارتە بە لیستی تایبەت دەردەخات، ئەگەر پارتی دیڤا و پارتە بچووكەكانی تر بە دروشمی تایبەت لە (41) ناوچە بچنە هەڵبژاردنەكان ئەوان كەمترین كورسی پەرلەمانتار سەردەكەن، ئەگەریش هەیە تەنانەت كورسیەكیش بەدەست نەهێنن.
ئەگەر پارتەكەمان لەو هەڵوێستە توندەیان بەردەوامبن، هەموو سیناریۆكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر هەیە هاوپەیمانی لەشارەكانی گۆڤلا و ئەنتاڵیا و مێرسین و بەتایبەت ئیزمیر دروست نەبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی دوو تا سێ ناوچەی هەڵبژاردن لەو شارە گەورانە هەیە، لە كۆی (87) ناوچە هاوپەیمانی شەش پارتەكە ئەگەری رێككەوتنی  تەنیا لە (25) ناوچە هەیە. 
عەبدولقادر سێڵڤی روونیشی كردەوە، بۆیە  لە چوارچێوەی لیستی هاوبەش گەیشتن بە رێككەوتن ئاسان نییە، بەتایبەت پارتە بچووكەكان داوای ژمارەیەكی زۆر كورسی لەو لیستە دەكەن" ئەوەش گەیشتن بەرێككەوتنی قورستر كردووە.

سەرچاوە: عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین