زنجیرە کتێبی  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

دەزگایەکى کوردیى بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، زنجیرە کتێبى ئۆکسفۆرد بە زمانى کوردى چاپ دەکات، تاوەکو ئێستا، "(59) کتێبیان لەو زنجیرەیە" چاپکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/کانوونى دووەم/2023) سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان، بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، "تا ئێستا(59) کتێب لە زنجیرە کتێبی ئۆکسفۆرد وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، کە چەندین وەرگێڕی باش بەشدارییان تێدا کردووە."

سیروان محەمەد زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئێمە تا ئێستا ئەو کتێبانەى چاپمان کردووە ، نازانین ئەو کتێبانە لە چەند لاپەڕە پێکدێت، بەڵام تا ئێستا (59) کتێبمان وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی."

بەڕێوەبەری دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان، ئەوەشى خستەڕوو، "زنجیرە کتێبى ئۆکسفۆرد بە زمانى ئینگلیزى (700 بۆ 800) کتێب دەبێت، کتێبى دیکەشى بۆ سەر زمانى کوردى وەردەگێڕیین، ئەو کەسانەى کارى وەرگێڕان بۆ ئەو زنجیرەیە دەکەن، لە (59) کتێب زۆرێکیان سێیان بۆ چوار کتێبیان وەرگێراوە کە کۆمەڵێک وەرگێڕی باشن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین