عەلی باباجان داوای پشتگیری لە ئۆپۆزسیۆن دەكات تورکیە

نوچەنێت

عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى دیموكراسی و پێشكەوتن (ديڤا) رايگه‌ياند، "ئێمه‌ پرسى كورد به‌ ته‌وه‌رێكى گرينگى پارتەكەمان ده‌زانين. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زووتر ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌نده‌ باشتره‌، بۆئه‌وه‌ى به‌زووترين كات چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان بدۆزينه‌وه‌."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (چوارى/كانوونى دووه‌م/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا رايگه‌ياند، "هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زووتر ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌نده‌ باشتره‌، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ بدۆزينه‌وه‌، بۆ تێپه‌راندنى كێشه‌ قووڵه‌كانى دادپه‌روه‌رى و ئازادى و خۆشگوزه‌رانى كه‌ ئه‌م وڵاته‌ی تێيدايه‌، بۆیە پێويسته‌ گۆرانكارى له‌ ده‌سه‌ڵات ڕووبدات ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ئێمه‌ ده‌توانين به‌ سياسه‌تى ڕه‌واى ديموكراسى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين." 

سه‌رۆكى پارتى ديڤا راشيگه‌ياند، تاوه‌كو ئێستا شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن نه‌يانتوانيوه‌ كانديدێك بۆ (13)يه‌مين سه‌رۆكايه‌تى توركيا  دياري بكه‌ن.

 لە بەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ءئەوە دەكاتەوە، “ئه‌گه‌ر شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن وه‌ك كانديد پشتگیریم بكەن، ئه‌و كات ده‌توانم خۆم هه‌ڵبژێردرێم  به‌باشترين شێوه‌ش هه‌وڵێكى خۆم ده‌ده‌م، بەڵام ئه‌م كاره‌ به‌ پشتگيرى و رازيبونى‌ شه‌ش پارته‌كه‌ ده‌كرێت."

دەربارەی هەوڵەكانیش گوتی، "ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆداين له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌مان، به‌مشێوه‌يه‌ش به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى شه‌ش پارته‌كه‌ ده‌كه‌ين بۆ كاركردن و ئاشته‌وايى. له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌مان ڕاوێژكارى ته‌واو نه‌بوه‌ بۆ دياريكردنى كانديد هه‌روه‌ها پارته‌كانيتريش ناوى جياوازيان ده‌بێت  له‌پاش ئه‌وه‌ى كانديده‌كه‌مان يه‌كلايكرده‌وه‌ له‌ توركيادا ژينگه‌يه‌كى جياواز دروست ده‌بێت ئه‌وكات شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن له‌ پشت كانديدى هاوبه‌شيان ده‌وه‌ستن." 

عه‌لى باباجان سه‌باره‌ت به‌ پرسى كورد ده‌لێت، “ئێمه‌ پرسى كوردمان به‌ ته‌وه‌رێكى گرينگى به‌رنامه‌ى پارتەكەمان داناوه‌، ئێوه‌ ده‌زانن به‌رنامه‌ى پارتەكەمان له‌ ئازادييه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات."

لەبەشێكی تری ئاماژەی بەوە كرد،  پارتەكەمان به‌رده‌وامه‌ له‌ دادپه‌روه‌رى و ياسا، بڕوامان وايه‌ له‌م وڵاته‌ هيچ كێشه‌يه‌ك نييه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و ته‌نيا ده‌بێت پێكه‌وه‌ بچين به‌ ده‌م چاره‌سه‌ره‌ى كێشه‌كان به‌ نيازێكى باش و دڵسۆز. تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى به‌هه‌مان دڵسۆزيه‌وه‌ ئه‌م (85) مليۆن هاوڵاتييه‌ له‌ باوه‌ش ده‌گرين." 

بڕیارە لە (18)ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، پارتی دیموكراس و پێشكەوتن بەسەرۆكایەتی عەلی باباجان لە چوارچێوەی شەش پارتەكە بەشدارە لە هەڵبژاردنەكان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین