پرسە گرنگەكانى ئەجێنداى هەڵبژاردنەكانى توركيا وەرگێڕان

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

سياسەتى ناوخۆى توركيا پێدەنێتە ساڵى نوێ، دەست بە ئامادەسازييەكان بۆ هەڵبژاردنەكان دەكرێت، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ تەواوكردنى (100) ساڵەى دامەزراندنى كۆمارى توركيا چوونى بۆ سەدەيەكى تازە، كە بەردەوام جێگەى پرسيار بووە لەسەر بەردەوامييەكانى حكومڕانى ئاكپارتى، بۆيە هەڵبژاردنەكانى توركيا ئەمساڵ لەبەر چەند هۆكارێك لێكەوتەى لەسەر ژينگەى سياسى ئەو وڵاتە دەبێت، بۆ پارتە سياسييەكانيش ساڵێكى يەكلاكەرەوەيە.

گرنگترين رووداوە ناوخۆييەكانى ئەمساڵ لە توركيا: 

ئايا هەموارى دەستووريى لەسەر پرسى خێزان و باڵاپۆشى دەخرێتە راپرسييەوە؟ كە يەكێك لە خاڵەكان گرنگەكان لە پەرلەمانى توركيا.
كەمال كليچدارئۆغلۆ سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى پرسى رێكارى هەمواكردنەوەى ياسايى سەبارەت بە پارێزگارى لە باڵاپۆشى وروژاند، بۆ ئەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان پێشنيارى هەموارى دەستوورى بكات، تاوەكوو ئەو پرسە ببێتە پاسێكى زێڕين لەبەرژەوەندى كليچدار ئۆغلۆ.
ئاكپارتى و پارتى نەتەوەپەرست پێشنيارى هەموارى دەستووريان كرد و داوايان لە ئۆپۆزسيۆن كرد، پاڵپشتيان بكەن بۆ ئەو مەبەستەش ليژنەيەكى پەرلەمانى پارتى فەرمانڕەوا سەدانى هێزە ئۆپۆزسيۆنەكان دەكەن تاوەكو داوايان لێبكەن دەستوور هەموار بكرێتەوە.
هەموارى (24) ماددەى دەستوورى پەيوەستە بە پرسى باڵاپۆشى، كە خراوەتە چوارچێوەى ماف و ئازادييە بنەڕەتييەكان، هيچ مەرجێك نييە پەيوەست بە سوودەكانى بەرژەوەندى گشتى و تايبەت كرابێت سەبارەت بە داپۆشين و دانەپۆشينى پرچى ئافرەت.

هەدەپە بۆ دياريكردنى كانديدى سەرۆكايەتى چاوەڕوانى شەش پارتەكەيە

ئەو هەموارە ئەوە لەخۆ دەگرێت نابێت هيچ ئافرەتێك بەهۆى هەڵبژاردنى بيروباوەڕى ئاينى لە داپۆشينى پرچ، ياخود ئەو جلەى دەيپۆشێت، لەخوێندن، ياخود كار، يا هەڵبژاردن و خۆكانديدكردن و بەشدارى چالاكى سياسى و بەشدارى لە خزمەتگوزارى گشتى بێبەش بكرێت، نابێت بەو هۆيەوە رووبەڕووى تۆمەت و جياكارى و سەركۆنە بكرێنەوە.
هەرچى ئەو هەموارەى پەيوەستە بەخێزان و پاراستنى لە لادان لەچوارچێوەى ماددەى (41)ى دەستووردايە، كە پارێزگارى لە خێزان و مافى منداڵ دەگرێتەوە، ئەوەش دەخرێتە چوارچێوەى ناونيشانى (پارێزگارى خێزان و يەكێتى خێزان و مافەكانى منداڵ).

لەو هەموارە دەڵێت، "تەنيا ئافرەت و پياو خێزان خێزان درويستدەكەن، بەپێچەوانەى ئەوە قبووڵى يەكێتى خێزان ناكات، بەوەش هاوسەرگيرى لە مەترسى و هەڕەشە و هێرەش و لادانەكان دەپارێزێت."

رەزامەندى لەسەر ئەو هەموارەى دەستوور لە پەرلەمانى توركيا پێويستى بە دەنگى (400) پەرلەمانتار هەيە، ئەگەر دەنگەكانى لەنێوان (360  بۆ 400) دەنگ بێت، دەكرێت بخرێتە بەردەم راپرسى جەماوەرى.

دەنگى ئاكپارتى بەراورد بە هەڵبژاردنى (2018) كەمى كردووە

ئيى پارت بەسەرۆكايەتى ميراڵ ئەكشنار پاڵپشتى ئەو پێشنيازە دەكات كە ئەو پرسە كە بخرێتە بەردەم لايەنەكانى مێزە شەش كەسييەكە، بەڵام پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە) بڕيارەكەى بەگوێرەى هەڵوێستى شەش پارتەكە دەبێت.
ئەوەش لە كاتێدايە ئاكپارتى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەگەر لە پەرلەمان زياتر لە (400) دەنگ بهێنێت، ئەوكات ناخرێتە راپرسييەوە، پێوەرەكانى ئۆپۆزسيۆن ئاماژە بەوە دەكەن ئەردۆغان هەوڵدەدات ئەو پێشنيارە بكات كە لەگەڵ هەڵبژاردنەكان بكرێت، بۆ ئەوەى بيكاتە دەستكەوتى هەڵبژاردنەكان.
داخستنى پارتى ديموكراتى گەلان
يەكێك لە پرسە گرنگەكانى ئەمساڵ پرسى داخستنى هەدەپەيە، كە بەتۆمەتى هاوكارى پارتى كرێكارانى كوردستان داواى لەدژ بەرزكرايتەوە.

داواكارى گشتى داوايەكى ئاڕاستەى دادگاى دەستوورى كردووە هاوكارى دارايى ئەو پارتە رابگرێت و ژمارە بانكييەكانى دابخات.
بەكير شاهين، داواكارى باڵا لە دادگاى پێداچوونەوە رايگەياند، "پەيوەندى ئەندامێتى هەدەپە لەگەڵ پەكەكە بەردەوامە، پێويستە ژمارە بانكييەكانى بلۆك بكرێن."
دادگاى دەستوورى ئەو پرسەى بۆ داخستنى هەدەپە خستە خشتەى كارى كۆبوونەوەى (10)ى كانوونى دووەمى ئەمساڵ."
لەدواى سەيركردنى دۆسەكە لەلايەن داواكارى گشتييەوە دانيشتنێك بۆ هەدەپە ديارى دەكرێت، تاوەكوو بەرگرى لەخۆى بكات، پاش ئەوەش دواى ئەوە دێت بڕياردەرى دادگاى دەستوورى زانيارى و بەڵگەنامەكانى پەيوەست بەو دۆسيە كۆدەكاتەوە بۆ ئامادەكردنى راپۆرتێك لەسەر بنەما بابەتييەكانى.

دواتر ئەو راپۆرتە بەسەر ئەندامانى دادگاى باڵا دابەش دەكرێت، سەرۆكى ئەو دادگايە رۆژێك ديارى دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بنەما بابەتييەكانى داخستنى هەدەپە.
ئەو بڕيارە لەسەر چارەنووسى پارتێكى كوردى دەدرێت، كە بايەخى گەورەى لە هەڵبژاردنەكان هەيە.
دواتر دادگاى دەستوورى يا بڕيارى داخستنى ئەو پارتە دەدات، ياخود بڕيارى بڕينى هاوكارييەكانى لە گەنجينەى دەدات.

لەپشت پەردەى سياسى و دواى بڕيارى پەيوەست بە ئيمامئۆغلۆ، داخستنى پارتى ديموكراتى گەلان بڕيارێكى لەناكاو نابێت، ئيدارەى ئەو پارتەش دەڵێت، ئامادەين بۆ سيناريۆى زۆرخراپتريش، بەتايبەت سەبارەت بە ليستى هەڵبژاردنەكان.
ئايا بڕيارى قەدەغەكردنى كارى سياسى بەسەر ئيمامئۆغلۆ جێبەجێ دەكرێت؟
ئەمساڵ بۆ ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ ساڵێكى يەكلاكەرە و سەخت دەبێت. 
لە (31)ى ئادارى (2019) دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەكان بڕيارى دووبارەكردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانى ئيستەنبۆڵى دا.
لە مانگى تشرينى دووەمى هەمان ساڵ ئيمامئۆغلۆ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى گومانى خستە سەر بێلايەنى كۆسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان، خۆى بەستەملێكراو ناوبرد و ئەو كەسانەشى بە كۆمەڵێكى گێل ناوبرد.
محەمەد سارى لە ديدارێكى (CNN) تورك روونيكردەوە، ئەم بڕيارە بڕيارى كۆتايى نييە، بەڵكو تێهەڵچوونەوەى بۆ دەكرێت، ئەگەر سزاى بەسەر سەپێندرا، ئەوا ڕەوانەى دادگاى باڵا دەكرێت، ئەگەر دادگاى باڵا پاڵپشتى كرد، ئەوكات بۆ ماوەى پێنج ساڵ مافى كانديدكردن و دەنگدانى نابێت.
ئەگەر هەيە ئيمامئۆغلۆ لە كانديدكردن دوور بخرێتەوە، كەواتە شەش پارتەكە بەبێ كانديد بۆ پێشبڕكێى سياسى دەمێنێتەوە، بۆيە شەش پارتەكە ئامادەنين خۆيان بخەنە ئەو مەترسييەوە.
مەترسيەكى تر لەسەر ئيمامئۆغلۆ هەيە، كە ئەگەر بەدواداچوونى وەزيرى  ناوخۆ ئەوەى پشتڕاست بكرێتەوە، كە ئيمامئۆغلۆ كەسانێكى دامەزراندووە پەيوەندييان بە پارتى كرێكاران هەيە، كە پێشتر تۆمەتباركرابوون بە تيرۆر، دەبێتە هۆى ئەوەى ئاكپارتى سەرۆك شارەوانييەكى قەيووم لە ئيستەنبۆڵ ديارى بكات.
كەى هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدرێت؟
ئاكپارتى لەناوەخۆ گفتوگۆ لەسەر لەپێشخستنى وادەى هەڵبژاردنەكانى (18)ى حوزەيرانى ئەمساڵ دەكات.
لە سايەى ئەو پێشبينيانە باس لەوە دەكرێت هەڵبژاردنەكان بۆ (30) نيسان، ياخود (14) ئادار، عومەر چەليك، وتەبێژى پارتى دادوگەشەپێدان رايگەياند، "بير لەوە كراوەتەوە ماوەيەكى كەم پێشبخرێت."سەبارەت بە هۆكاری گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەكانیش گوتەبێژەكەی ئاكپارتی ئاماژە بەوە دەكات، "هۆكارەكەی بۆ وەرزی هاوین و كشتوكاڵ دەگەڕێتەوە، كە لەو كاتەدا زۆربەی هاونیشتیمانیان لە هاوین لەدوای پشووی قوتابخانە و زانكۆكان گەش  دەكەن، هەروەها بەشێكی تر لە هاووڵاتیان لەو وەرزەدا سەرقاڵی كشتوكاڵن."

ئايا شەش پارتەكە بە يەك كانديد بەشدارى هەڵبژاردنەكان دەكەن؟

پرسى كانديدى هاوبەشى بۆ سەرۆكايەتى لەلايەن شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە لەو بابەتانەيە لە سێ مانگى يەكەمى ئەمساڵ گفتوگۆى زۆرى لەسەر دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێدايە شەش پارتەكە رايانگەياند، “لەگەڵ دەستپێكردنى رۆژمێرى هەڵبژاردنەكان كانديدى هاوبەش ديارى دەكەين." بۆيە گفتوگۆكان سەبارەت بە يەكلانەكردنەوەى و دياريكردنى ئەو ئاراستەيە دەكەوێتە مانگى داهاتوو.

هەڵبژاردنى مانگى حوزەيران چارەنووسى سەرۆكى پارتەكان ديارى دەكات

يەكێك لە ديارترين ناوەكانى وەك كانديدى هاوبەش باس دەكرێت، كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپەيە، بەڵام ئەو ناوە پارتەكەى ميراڵ كەشنار ڤيتۆى لە دژ هەيە، پێى وايە بنكەى جەماوەرى كليچدار باى ئەوە ناكات سەربكەوێت.
شەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ و ئەنقەرە لە ناوە ديارەكانن، بەڵام بەربەستى گەورە لەبەردەم كانديدبوونيان هەيە، يەكێك لەوانە بەردەوامى پڕۆسەى داگايى ئيمامئۆغلۆيە، ئەو ديدەش هەيە كە پێى وايە دەنگدەرانى پارتى ديموكراتى گەلان دەنگ بە مەنسوور ياڤاش نادەن.
رۆژنامەى ميللەت بڵاويكردەوە پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان پلانيان بۆ ئەوەيە (1+5) بۆ حكومڕانى وڵات بەكاربهێنن، كە يەكێك لە سەركردەكان خۆى بۆ كانديدى سەرۆكايەتى هەڵبژێرێت، ئەوانەى تر ببن بە جێگرى و خاوەنى دەسەڵاتى فراوان بن.

ئەحمەد دادوئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە ڕايگەياند، "ئەگەر هەيە شەش پارتەكە بە دوو كانديد بەشدارى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى بكەن."
ئەگەر شەش پارتەكە چارەسەرێكى مامناوەند نەدۆزنەوە، كليچدار ئۆغلۆ وەك بەهێزترين كانديد دەمێنێتەوە، ئەگەريش هەيە هەموو پارتێك وەك هەڵبژاردنى ساڵى (2018) كاندێكى تايبەتى خۆى هەبێت.
داود ئۆغلۆ ئەوەشى ئاشكرا كرد، "سەركردەكانی مێزە شەش كەسیەكە لە هەفتەی داهاتوو كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەسەر دوو یاداشت رێكبكەون، یاداشتی یەكەم، نەخشەرێگەی گواستنەوەیە، كە ماوەی شەش مانگ یا پێنج ساڵ دەخایەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ئەوەدا نییە، یاداشتی دووەم پەیوەستە بە بەرنامەی ئەو حكومەتەی لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو شەش پارتە دروستی دەكەن."

نەخشەى هاوپەيمانەكان چۆن دەبێت؟

هاوپەيمانى جمهور كە پێكهاتووە لە ئاكپارتى و پارتى نەتەوە پەرست جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كانديديان رەجەب تەيب ئەردۆغانە، بەرداون لە ئامادەسازى بۆ هەڵبژاردنەكان، بەڵام هاوپەيمانى ئومەت ناوەكە و پێكهاتەكەى گۆڕاوە لەشێوەى فراوانكردنى مێزەكە كە پارتى گەلى كۆمارى جەهەپە، ئيى پارت، پارتى سعادەت، پارتى ئايندە، ديموكراسى و پێشكەوت، پارتى ديموكرات لەخۆدەگرێت.

دەكرێت ئەو شەش لايەنە هاوپەيمانيەك لە ژێر ناوێكى نوێ دروست بكەن، ئەگەريش هەيە ئى پارتى و جەهەپە، هاوپەيمانييەكى جياواز بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان دروست بكەن.
هەدەپە كە پارتێكى كوردييە بڕيارى داوە لەگەڵ پارتە چەپە و سۆشياليستەكان لەژێر ناوى هاوپەيمانى (ئازادى و كاركردن) بەشدارى هەڵبژاردنەكان دەكەن.
هەدەپە بڕيارەكانى سەبارەت بە سەرۆكايەتى بەگوێرەى بڕيارى شەش پارتەكە دەبێت، ئەگەر شەش پارتەكە كليچدار ئۆغلۆ، ياخود ئيمامئۆغلۆ كانديد بكەن، ئەو پارتە كوردييە كانديدى بۆ سەرۆكايەتى نابێت.
چوار پارتە بچوكەكە خۆيان ئامادە دەكەن بە هاوپەيمانييەكى جياواز بچنە هەڵبژاردنەكەى (18)ى حوزەيرانى داهاتوو، ئەو چەند مانگەى سەرەتا بۆ رايگەياندنى كانديد يەكلاكەرەوەيە.
ئەو هاوپەيمانيەى كە لە چوار پارت پێكاهاتووە بريتييە لە پارتى نيشتيمانى كە بە (ئێم پى) ناسراوە، بەسەرۆكايەتى موحەرەم ئينجەيە، هەروەها پارتى سەركەوتن، بەسەرۆكايەتى ئومێد ئۆزداغ، كە بەنەيارێكى سەرسەختى پەنابەران ناسراوە، هەروەها پارتى راستڕەو بەسەرۆكايەتى رەفعەت سەردار ئۆغلۆ، پارتى عەدالەت بە سەرۆكايەتى داود ئۆز.
ئەو هەڵبژاندنە بۆ حكومەت و ئۆپۆزسيۆن چى دەگەيێنێت؟
هەڵبژاردنى ئەمساڵ هەڵبژاردنێكى يەكلاكەرەوەيە بۆ ئەردۆغان و حكومەتەكەيى و ئۆپۆزسيۆن.
راپرسييەكان ئاماژە بە پاشەكشەى دەنگى ئاكپارتى بەراورد بە هەڵبژاردنى ساڵى (2018) دەكەن، دەنگدەرى توركى كێشەى گەورەى قەيرانى ئابوورى و بێكارييە.
ساڵى رابردوو هەڵاوسان بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبۆوە، بژێوى سەخت بوو، ئەردۆغانيش بڕيارى داوە ئەمساڵ هەڵاوسان دابەزێت.
ئەگەر شەش پارتەكە سەركەوتن لە هەڵبژاردن كار بۆ گۆڕانكارى لە سيستەمى فەرمانڕەوايى لە سەرۆكايەتييەوە بۆ پەرلەمانييەكى بەهێز دەكەن.

ئەردۆغان هەوڵى پێشكخستنى هەڵبژاردنەكان دەدات


لە لايەكى تريشەوە شكستى ئۆپۆزسيۆن، واتا كۆتايى سياسى سەركردەكانى ئەو شەش پارتە، بەتايبەت كليچدار ئۆغلۆ، بۆيە ئەو هەڵبژاردنە لێكەوتەى لەسەر پێكهاتەى پارتەكان دەبێت.
بورهانەدين دەوران، نووسەرى تورك رايگەياند، "پرسى سەرەكى پەيوەست بە ژينگەى سياسى كە هەڵبژاردنەكانى تێدا ئەنجام دەدرێت، پێوەرى دەرەكى و ناوخۆيى و گوتارەكانە، هيوابوون بەسەركەوتن لەو هەڵبژاردنە دەبێتە هۆكارى ململانێيەكى توند لەنێوان حكومەت و دەسەڵات، چاوەڕوانييە لە بەشدارييەكى فراوان لە هەڵبژاردنەكان."
لە بەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "ئەو ململانێيە توندە توركيا دەباتە سەدەى كۆمارى، ياخود گفتوگۆيەك سەبارەت بە سيستەمى دەسەڵات بە بانگەشەى ئەوەى كە زياتر ديموكراتى و كاريگەرى زياتر بێت، لەسەرووى خشتەى كارى پێشبڕكێى هەڵبژاردنەكانە."
ئەو نووسەر پێى وايە هەڵەيە پێشبينى كردنى سەركەوتنى لايەنێك لەسەر لايەنێكى تر وڵات بەرەو سيناريۆ خراپەكان دەبات، دەوران ئاماژە بە بۆچوونى هەندێك چاودێرى سياسى دەكات، كە هەوڵدەدەن شەش پارتەكە لەسەر يەك كانديد رێكبخەن، پێيان وايە ئەو هەڵبژاردنە دوايين ململانێيە بۆ ئەو شەش پارتە.

جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، گۆڕينى هەڵبژاردنەكان بۆ پرسى ژيان ياخود مردن، زيان بە ديموكراسى توركيا دەگەيێنێت.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین