وەزیری بەرگری توركیا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سووریا ئاشكرا دەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە (31/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سووریا جەختمان لەسەر یەكپارچەیی و سەروەری خاكی سووریا كردۆتەوە، ئامانجی سەرەكی ئێمەش رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەكدارەكانە."
ئاكار لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، "بۆ شاندی سووریمان رونكردەوە بوونی ئێمە لە خاكی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی كرێكاران و یەكینەكانی پاراستنی گەل و داعش تیرۆرستەكانی تر و رێگرییە لە كۆچی بە كۆمەڵ."
دەربارەی كاتی دانوستاندنەكانیش وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، "ئاساییە دانووستاندنەكان دوای (11) ساڵ دەسپێ بكات، چەندین فاكتەر و لایەنی كارا هەیە، ناكرێت چاوەڕوانی ئەوە بكرێت هەموو شتێك لەو كۆبوونەوە چارەسەر بكرێت، بە سوورییەكانمان گوت، ئێمە رێگەمان بەشداربوون لە پارێزراوی ناوچی وڵاتەكەتان."
دەربارەی ئاوارەكانیش وەزیری خلوسی ئاكار دەڵێت، " جەختمان لەسەر باخی گەڕانەوەی ئارامی و پەنابەرەكان بەخواستی خۆیان بۆ زێدی خۆیان كردۆتەوە."
سەبارەت بە ئایندەی كۆبوونەوەش ئەو وەزیرەی توركیا دەڵێت، "ئەنقەرە لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ دیمەشق بەردەوام دەبێت."
لەكۆتایی هەفتەی رابردوو شاندی وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری توركیا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیان ئەنجام دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment