لە توركیا ته‌وراتێكی دەستنووس ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا کولتوور

نوچەنێت

له‌ ناحيه‌ى بولانچاكى گيره‌سونى توركيا، ده‌ستنووسێكى ته‌ورات كه‌ ته‌مه‌نى نزيكه‌ى (700 ) ساڵ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه‌ و ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى مۆزه‌خانه‌ كرا، تۆمه‌تبارێكيش له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ستگيركراوه‌.

ماڵپه‌رى (NTV) بڵاويكرده‌وه‌، له‌ ناحيه‌ى بولانچاكى گيره‌سه‌ونى توركيا، ده‌ستنوسێكى ته‌ورات ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه‌، كه‌ پێشبينى ده‌كرێت ته‌مه‌نى ده‌ستنوسه‌كه‌ نزيكه‌ى (700) ساڵبێت. 

تيمه‌كانى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى يه‌كێكيان به‌ناوى (ئى.م.پ)يان ده‌ستگيركرد كه‌ ویستوویەتی‌ ده‌ستنووسه‌ له‌ قه‌زاى بولانچاك بفرۆشێت. 

له‌كاتى لێپێچينه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ده‌ستنووسه‌كه‌ى له‌ شارى ئيسته‌نبووڵ هێناوه‌ته‌ قه‌زاى بولانچاك بۆ فرۆشتن له‌و قه‌زايه.

سەبارەت بە نرخەكەشی ئەو كەسە‌ ويستوويه‌تى به‌ يه‌ك مليۆن و 500 هه‌زار دۆلار بفرۆشێت.

دەربارەتی تەمەنی ئەو دەستنووسەش بەگوێرەی ئاماژە سەرەتاییەكان (700) ساڵ بێت و ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى مۆزه‌خانه‌كراوه ‌و لێكۆلينه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین