چەدارانی سووریا لە لیبیاوە بەرەو توركیا دەگەڕێنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رووانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كاروانێكی چەكدارانی گرووپە سوورییەكانی نزیك لە لیبیاوە بەرەو توركیا گەڕانەوە.

ئەمڕۆ هەینی (23/كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (روانگەی سووری) بڵاویكردەوە نزیكەی (50) چەكداری سووری لە لیبیاوە بەرەو توركیا گەڕانەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەكە دەیان چەكداری لە لیبیا خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادەكردووە و چاوەڕوانن لە رێگەی فڕۆكەی سەربازییەوە بەگڕینەوە توركیا.

لەسەرەتای مانگی رابردوو فڕۆكەیەكی سەربازی توركیا ژمارەیەك چەكداری سووری لە لیبیاوە گواستۆتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە ئەو چەكدارانە لەلایەن هەواڵگری سووریاوە ناونووسكراون گوازرایینەوە ئەنقەرە.
لەدوای حەوت مانگ لە بڕینی مووچەكانیان لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ حكومەتی توركیا مووچەكانی پێكەوە پێدان.
دواكەوتنی مووچەكانیان ناڕەزایی زۆری لای ئەو چەكدارە سووریانە لە لیبیا دروستكردبوو داوای گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان دەكرد، سەرەڕای ئەوەش مامەڵەی بەرپرسەكانیان لەگەڵ توندبوو، ئەوەش نارەزاییەكانی زیاتر كردبوو.
لە ساڵی (2020) لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان لیبیا و توركیا سەدان چەكداری سووری نزیك لە توركیا گوازرانەوە بۆ ئەو وڵاتە و دژ بەهێزەكانی سوپای لیبیا بە فەرماندەیی خەلیفە حەفتەر لە رۆژهەڵاتی لیبیا دەجەنگان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین