دۆیچه‌ڤیله‌: نه‌ورۆزى كوردان له‌ توركیا به‌ یاوه‌رى ناڕه‌زاییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو تورکیە

نوچه‌نێت

ئاژانسى دۆیچه‌ ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر نه‌ورۆز كردووه‌ و ده‌ڵێ، نه‌ورۆز له‌ توركیا و عێراق به‌ یاوه‌رى كۆرۆنا و ناڕه‌زاییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

ئێواره‌ى دوێنێ  21ى ئادار دۆیچه‌ڤیله‌ راپۆرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كات و به‌شێكى زۆر راپۆرته‌كه‌ بۆ كوردانى باكوورى كوردستان ته‌رخان كراوه‌ كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى كه‌ توركیا بۆ داخستنى هه‌ده‌په‌ ده‌یدات.

یوسف چه‌لیك له‌ناو ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز له‌ ئامه‌د له‌ راپۆرته‌كه‌ قسه‌ى كردووه‌ و گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه‌ش قه‌ده‌غه‌ بكرێت، ئه‌وه‌ حزبێكی تر شوێنی ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ هیچ شتێك ناگۆڕێت، كورد خاوه‌ن شه‌ره‌فه‌ تا مردن پاڵپشتی له‌و پرسه‌ ده‌كه‌ین"

له‌ چوارشه‌مى رابردووه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانى داخستنى هه‌ده‌په‌ كوردانى باكوورى كوردستانى نیگه‌ران كردووه‌. راپۆرته‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ساڵێك كوردانى توركیا له‌ نه‌ورۆز ئاگرده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ى ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ بوو ناڕه‌زاییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر توركیا زیاتر بوو، دویچه‌ڤیله‌ ده‌ڵێ دروشمى به‌شداربووانى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز ئه‌وه‌ بوو "هه‌ده‌په‌ گه‌له‌ و گه‌لیش لێره‌یه‌".

دواتر ئاماژه‌ بۆ گوته‌یه‌كى په‌روین بوڵدانى هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ ده‌كات كه‌ له‌باره‌ى كۆششه‌كانى توركیا بۆ داخستنى هه‌ده‌په‌ گوتوویه‌تى، "كۆششى داخستنى هه‌ده‌په‌ به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌ت داڕووخاوه‌ و له‌سه‌ر كه‌وتنه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین