هه‌ده‌په‌: دادگاى ده‌ستوورى ئاره‌زووه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌ردۆغان رازى ده‌كات هەواڵ
دادگاى ده‌ستوورى توركیا دۆسیه‌ى تۆمه‌تباركردنى هه‌ده‌په‌ى قبوڵكرد كه‌ له‌ لایه‌ن داواكارى گشتى توركیاوه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئه‌و حزبه‌ به‌ بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌گه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت. ئه‌و حزبه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ى دادگاى ده‌ستوورى به‌ رازیكردنى ئاره‌زووه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌ردۆغان ده‌زانێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى حوزه‌یران میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دادگاى ده‌ستوورى توركیا دۆسیه‌ى داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ده‌په‌ى قبوڵكردووه‌، كه‌ پێشتر له‌ مانگى رابردوو به‌هۆى هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى رێكاریى ره‌تى كردبووه‌وه‌.

پێشتر به‌رپرسانى سه‌ربه‌ ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیا دۆسیه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ده‌پایان ئاماده‌كردووه‌، وه‌ك ماڵپه‌ڕى سپۆتنیك ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ داوایش ده‌كه‌ن 680 به‌رپرسى ئه‌و حزبه‌ كه‌ هه‌ندێكیان په‌رله‌مانتارن له‌ كارى سیاسى بێبه‌ش بكرێن.

هه‌په‌ده‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ توتێكى كورتدا ده‌ڵێ، "وه‌ك ره‌زامه‌ندییه‌ك بۆ ئاره‌زووه‌ سیاسییه‌كانى ئه‌ردۆغان، دادگاى ده‌ستوورى توركیا دۆسیه‌ى تۆمه‌تباركردنى هه‌ده‌په‌ى قبوڵ كرد".

داواكارى توركیا له‌و نووسراوه‌ى كه‌ بۆ دادگاى ده‌ستوورى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، هه‌په‌ده‌ به‌ سه‌ربه‌خۆخواز و بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین