کتێبی (پوختەی پەنجا کتێبی گرنگی سیاسی) بڵاو دەبێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

هاوکار عەبدوڵڵا نووسەر و وەرگێر، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دەربارەی کتێبی (پوختەی پەنجا کتێبی گرنگی سیاسی) رایگەیاند، "ئەم کتێبە لە سوقراتەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە سەرکردە و کەسایەتییە دیارەکانی سەردەمی تازە ".

ئەمڕۆ دووشەممە (19/کانوونی یەکەم/2022) هاوکار عەبدوڵڵا نووسەر و وەرگێر، دەربارەی نوێترین کتێبی وەرگێڕدراوى خۆى بەناوى (پوختەی پەنجا کتێبی گرنگی سیاسی)  بە نوچەنێت ڕاگەیاند، "کتێبێکە کە لە چەند ڕوویەکەوە باس لە سیاسەت دەکات لەوانەش سیاسەت وەک چەمک و پێناسە و تیۆر و ڕێبازی کارپێکردنی وڵاتان و چەکی دەست سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆک وڵاتان". 

نووسەر دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەڵێ، "ئەم كتێبە رووماڵی 2500 ساڵ دەكات، كەسانی راستڕەو و چەپڕەویان تێدایە، هەروەها بیرمەند، ئەنجامدەری بیرۆكەكانیشی لەخۆگرتووە". 

هەروەها، "ئەم كتێبە تیشكی دەخاتەسەر لیبڕالیزم، كە وەك فەلسەفەیەكی سیاسیی جەخت لەسەر ئازادی كەسەكان دەكاتەوە لەتەک بەها باڵاکانی دیکەی وەک كرانەوەی كۆمەڵگەكان و ئابووریی بازار".

هاوکار عەبدوڵڵا دەبارەی گرنگی کتێبەکە دەڵێت، "گرنگی ئەو كتێبە لەوەدایە کە بیرۆکە ئاڵۆزەکانی ئاسان کردووە و کردوونی بە بیرۆکە گەلێکی کرداریی بەبێ ئەوەی لە ئاستی زانستییان کەمبکاتەوە. هەروەها، لەم کتێبەدا روانینە ئاڵۆزەکان لەسەر کۆمەڵێک کێشەی گرنگ و درێژمەودا خراونەتەبەرباس و وایکردووە بەئاسانی لێیان تێبگەین، هەروەک ئەرستۆ دەڵێت: مرۆڤ هەر بەهۆی ئەو سروشتەی هەیەتی، گیانلەبەرێكی سیاسییە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین