ئه‌گه‌ر نه‌جیب مه‌حفووز به‌رگى رۆمانه‌كانى ببینێ هه‌ڵوێستى چى ده‌بێ؟ کولتوور

نوچه‌نێت

ده‌زگایه‌كى چاپه‌مه‌نى به‌ دیزاینێكى نوێ سه‌رجه‌م رۆمانه‌كانى نووسه‌رى كۆچكردوو نه‌جیب مه‌حفووز بڵاوده‌كاته‌وه‌، رۆژنامه‌یه‌كى میسڕیش پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر نه‌جیب مه‌حفووز له‌ ژیان مابووایه‌ ئه‌وا به‌ به‌رگه‌ نوێیه‌كانى رۆمانه‌كانى تووڕه‌ ده‌بوو.

رۆژى 11/كانوونى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێك یادى له‌ دایكبوونى نه‌جیب مه‌حفووز نووسه‌رى به‌ناوبانگى میسڕى ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵى 1911 له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1988 خه‌ڵاتى نۆبڵى بۆ ئه‌ده‌ب وه‌گرتووه‌. تاكه‌ نووسه‌رى عه‌ره‌بە كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌ وه‌ربگرێت. 

ئه‌مساڵیش له‌ ساڵڕۆژى له‌دایكبوونى نه‌جیب مه‌حفووز كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو بوو، رۆژنامه‌ى "الیوم السابع"ى میسڕى بابه‌تێكى وروژاندووه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاپكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى مه‌حفووز له‌لایه‌ن ده‌زگاى دیوانه‌وه‌. 

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ر به‌رگى رۆمانه‌كانى مه‌حفووز هاتووه‌، سه‌ره‌تا له‌ كتێبخانه‌ى میسڕى چاپ ده‌كران و هونه‌رمه‌ند جه‌مال قوتب نه‌خشى به‌رگه‌كانى ده‌كێشا، دواتر له‌ خانه‌ى شرووق چاپ ده‌كران، كه‌ حلمى تونى نه‌خشه‌ى به‌رگه‌كانى ده‌كرد. 

له‌سه‌ر به‌رگه‌ نوێیه‌كانى رۆمانه‌كان نووسه‌ران بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه‌، له‌ مه‌حموود شنوانى ده‌ڵێ، "ئه‌و به‌رگه‌ نوێیانه‌ به‌ دڵى نه‌جه‌یب مه‌حفووز نه‌ده‌بوو، به‌ڵام به‌ راشكاویش ئه‌مه‌ى رانه‌ده‌گه‌یاند" كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ محه‌مه‌د شه‌عیر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پێیوایه‌ هه‌رگیز مه‌حفووز نه‌ده‌چووه‌ ناو ئه‌و بابه‌تانه‌وه‌، چونكه‌ دروشمى ئه‌و نووسه‌ره‌ ئه‌وه‌ بوو "من له‌وه‌ به‌رپرسم كه‌ ده‌ینووسم". 

ئه‌و نووسه‌ره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات نه‌جیب مه‌حفووز له‌ ژیانیدا مشتومڕى له‌سه‌ر به‌رگى كتێبه‌كان و ئه‌و فیلمانه‌ نه‌كردووه‌، كه‌ چیرۆكه‌كانیان له‌ رۆمانه‌كانى وه‌رگیراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین