جانتاكه‌ى دۆڤلاتۆڤ به‌ وه‌رگێڕانى جه‌وده‌ت هۆشیار بڵاوكرایه‌وه‌ کولتوور

نوچه‌نێت

رۆمانى جانتاكه‌ى سێرگى دۆڤلاتۆڤ به‌ وه‌رگێڕانى جه‌وده‌ت هۆشیار نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد، به‌ زمانى عه‌ره‌بى له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سووریا بڵاوكرایه‌وه‌.

جه‌وده‌ت هۆشیار له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو 29 / تشرینى دووه‌م/ 2022 له‌ سووریا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئه‌م وڵاته‌وه‌، رۆمانى "الحقیبه‌" به‌ زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگى رووسى سێرگى دۆڤلاتۆڤ نووسراوه‌. دۆڤلاتۆف له‌ ساڵى 1921 له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1990 كۆچى دوایى كردووه‌.

جه‌وده‌ت هۆشیار كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار رۆمانه‌كه‌ى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى له‌ نووسینه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌م كتێبه‌ له‌ قوتابخانه‌ى ناوه‌ندى و په‌یمانگا و زانكۆكانى رووسیا وه‌ك كارێكى به‌رزى ئه‌ده‌بى خراوه‌ته‌ پرۆگرامى خوێندنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ شێوازى نووسه‌ر ساده‌ و روون بووه‌".

جه‌وده‌ت هۆشیار له‌ نووسینه‌كه‌ى باس له‌وه‌یش ده‌كات، پاڵه‌وانى رۆمانه‌كه‌ هه‌مان ناوى نووسه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه‌ و رووداوه‌كانى رۆمانه‌كه‌یش له‌ پترۆسبۆرگ رووده‌ده‌ن كه‌ به‌ پایته‌ختى رۆشنبیرى رووسیا داده‌نرێت. جیا له‌وه‌ی دۆڤلاتۆڤ تاكه‌ نووسه‌رى رووسیایه‌ كه‌ شه‌قامێكى له‌ نیویۆرك به‌ناو كراوه‌، چونكه‌ 12 ساڵى كۆتایى ته‌مه‌نى له‌وێ ژیاوه‌.

جه‌وده‌ت هۆشیار نووسه‌ر و  وه‌رگێڕ، خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره‌ و زۆربه‌ى نووسینه‌كانى له‌باره‌ى ئه‌ده‌بى رووسییه‌ و چه‌ندان كتێبى نووسیوه‌، ئه‌و زیاتر به‌ زمانى عه‌ره‌بى ده‌نووسێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین