وەزیری دەرەوەی توركیا: سووید و فینلەندا هەندێك خاڵیان ماوە جێبەجێی بكەن تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوونى سويد و فينلەندا له‌ هه‌وپه‌يمانى ناتۆ رايگه‌ياند، "پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك هه‌نگاوماوه‌ ده‌بێت بنرێت."

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌(28/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكردۆته‌وه‌  سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنى سێقۆڵى له‌گه‌ڵ سويد و فينلەندا وەزیری دره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى زۆرمان ده‌بێت، برياره‌ له‌گه‌ڵ ئاناڵينا باربۆك، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و جيمس زيره‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆببينه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌يانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى سويد و فينلەندا به‌سێ قۆڵى له‌ بوخارێست كۆبوونه‌وه‌یەك ئه‌نجام ده‌ده‌ين."

چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ ‌كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت  گوتی، "ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێت پابه‌ندبوونى ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ ياداشتنامه‌كه‌ هه‌ندێكيان جێبه‌جێكردووه‌ ، به‌شێكى ترى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ماوه‌ جێبه‌جێيان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێت هێشتا هه‌نگاوى كۆنكرێتييان نه‌ناوه، چاوه‌روانى ئێمه‌ بۆ هه‌نگاوه‌ كۆنكرێتيه‌كان بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ڕێساكان جێبه‌جێنه‌بووه‌، هاووڵاتيانمان و په‌رله‌مانمان پێويستيان به‌ باوه‌رپێكردنه‌، به‌تايبه‌تيش سه‌رۆك كۆمار له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆلف كريستێرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ئه‌م پرسانه‌ى پێگه‌ياند كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ئه‌رێنى به‌ره‌و پێش ده‌روات به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵى نێو رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ندێك هه‌نگاو ماوه‌ بدرێت." 

هه‌روه‌ها چاوشئۆغڵو له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى ده‌ڵێت، "كێشه‌كان له‌گه‌ڵ فينله‌ندا ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌  نييه‌، بەڵكوو له‌گه‌ڵ سويد كێشه‌مان زیاتر هه‌يه،‌ هه‌ردوو وڵات و ناتۆ ده‌ڵێن ده‌بێت به‌يه‌كسانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌تايبه‌تى ده‌بێت زياتر سويد هه‌نگاوى زۆرتر بنێن."

لە مانگی حوزەیرانی فینلەندا و سوید داوای بوون بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ كرد، بەڵام توركیا بە پاساوای داڵدەدانی لایەنگرانی پەكەكە و جەماعەتی خزمەت رێگەی بەو دووڵاتە نەدا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین