کتێبی کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سابیر عومەر نووسەر و پارێزەر، دەربارەی چاپکردنى (دبلۆماسییەتی کورد)، تایبەت بە نوچەنێتى راگەیاند، "ئەم کتێبە (672) لاپەڕەیە، لە دەزگای تەفسیر بە چاپم گەیاندووە ماوەی یەک هەفتەیە بڵاو بووەتەوە، جگە لەم کتێبە خاوەنی سێ کتێبی تریشم".

ئەمڕۆ پێنشجەممە (16/ تشرینی دووەم/2022) سابیر عومەر نووسەر و پارێزەر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت سەبارەت بە کتێبەکەی دەڵێ، "لە کتێبەکەم (دبلۆماسییەتى کورد) چەندین بابەتی تێدایە، باس لە دوو هەزار ساڵ پێش بوونی میللەت تاکو ئێستا لەم کتێبەدا کردووە".

سابیر عومەر ڕوونکردنەوەى زیاتر لە بارەى کتێبەکەى دەدات و دەڵێت،"رابردووی دبلۆماسییەتی کورد بەندە بەدەست خۆمانە بۆ سەربەخۆیی، بەندیشە بە پەیڕەو کردن و پیادەکردنی سستەمی دیموکراسی راستەقینە، ئەویش بە دانانی دەستوورێکی سەقامگیری کە تیایدا بنەماکانی دیموکراتی و ئازادی تێیدا رەنگ بداتەوە، هەروەها رێز لەمافی مرۆڤ و کەمینەکان بگیرێت و پارێزگارییان لێبکرێت و پشت ببەستین بە بازاری ئازاد ئەگەر ئەوەمان کرد، هیچ گومانی تێیدا نابێت دەتوانین بگەینە کەنارێکی ئازاد و سەربەخۆ بەدەست بهێنین، بەڵام بەڕاستی ئەوەی ئێستا کە دەگوزەرەیە لە هەرێمی کوردستان پێچەوانەیە و بەرەو نەمان و هەڵدێر دەمانبات".

نوسەر سەبارەت بەو سەرچاوانەی پشتی پێ بەستووە دەڵێ، "پشتم بە دەیان سەرچاوە بەستووە، بەڵام زیاتر کتێبی کۆن و نوێی مێژووی کورد، لەگەڵ هەندێک سەرچاوەی عەرەبی و هەندێک گۆڤار و رۆژنامە، ئەوەی بیخوێنێتەوە دەزانێت کە چەندین سەرچاوەی تێدا بەکار هاتووە".

هەروەها  گوتیشی، "خوێندنەوەی سیاسییەکان و ئەکادیمیای کوردییش بۆ ئەم کتێبە دەڵێن، پوختەی ئەم کتێبە گرنگە لەناو ئەدەبیاتی کوردی".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین