پەرلەمانى سويد دەستوور  هەموار دەكاتەوە تورکیە
بۆ رازيكردنى توركيا پەرلەمانى سويد دەستوورى وڵاتەكەى هەموار دەكاتەوە، ئەوەش دەبێتە بەرتەسكردنەوەى چالاكى لايەنگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان لەو وڵاتە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/ تشرينى دووەم / 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە پەرلەمانى سويد هەموارى دەستوورى كردوە، بەگوێرەى ئەو هەموارە، لە پێناو جێبەجێكردنى مەرجەكانى حكومەتى توركيايە ئەوەى رێگە بەو وڵاتە بدات ببێت بە ئەندامى ناتۆ." 

پەرلەمانى سويد لە كۆى (349) پەرلەمانتار بە دەنگى (278) پەرلەمانتار هەموارەكەى پەسەند كرد، فراكسيۆنى پارتى چەپى ئۆپۆزسيۆن رەتيكردەوە دەنگ بەو هەموارە بدات و بە بەرتەسكردنەوەى ئازادييەكانى دەزانێت.

بڕيارە دەستوورى هەمواركراو لەسەرەتاى كانوونى دووەمى ساڵى داهاتوو بخرێتە بوارى جێبەجێكردن، ئەوەش كاريگەرى لەسەر ئاسانكارى بۆ لێپرسينەوە و دادگاييكردنى ئەندامانى پارتى كرێكاران  و بەرتەسكردنەوەى چالاكييەكانيان دەبێت. 

لە هەفتەى رابردوو ئۆڵف كريسترسۆن، سەرۆك وەزيرانى سويد سەردانى توركياى كرد و بەڵێنى بە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا دا، هەر بەربەستێك لەبەردەم مەرجەكانى توركيا هەبێت لايدەدەن.

لە مانگى ئادارى ئەمساڵ فينلەندا و سويد بە فەرمى داوايان كرد ببن بە ئەندام لە هاوپەيمانى ناتۆ، بەپاساوى دڵدەدانى ئەندامانى پارتى كرێكاران حكومەتى توركيا رەزامەندى لەسەر وەرگرتنيان نيشان نەدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین