به‌رهه‌م ساڵح: ده‌بێت په‌یوه‌ندى هه‌ولێر و به‌غدا بخرێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما دروسته‌كه‌ى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایگه‌یاند، كه‌موكوڕى له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بخرێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما دروسته‌كه‌ى.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئادار ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یێندراوێكى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراقى كردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌، "كه‌موكوڕى له‌ په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه‌ و ده‌بێت بخرێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ما دروسته‌كه‌ى و هه‌روه‌ها له‌رێى گفتوگۆى نیشتمانى هه‌ر لایه‌ك ئه‌رك و مافى خۆى بزانێت".

به‌رهه‌م ساڵح ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى عێراقیش ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "هاووڵاتى له‌ به‌سره‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ رازی نییه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ هاووڵاتى له‌ هه‌رێمى كوردستانیش له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ رازى نییه‌".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێنراوه‌كه‌ هاتووه‌، "په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئه‌مریكا گرنگ و سه‌ره‌كییه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش بونیادنراوه"‌.  دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕیارێك هه‌یه‌ و ده‌بێت هه‌موو هێزه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانى ئه‌مریكا و بیانى له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین