رێزان شێخ دلێر: یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵح له‌ كاندیدیى ناگۆڕێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

رێزان شێخ دلێر راوێژكارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ نوچه‌نێت ره‌تى كرده‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستى گۆڕینى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌ و گوتیشى، "تاكه‌ كاندید هه‌ر به‌رهه‌م ساڵحه‌".

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئەمڕۆ یەكشەممە 16ى كانوونى دووەمى 2022 بافڵ تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدەکانی سەرۆك کۆمار، رێزان شێخ دلێر راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە دووپاتی کردووە کە بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتیە.

ئه‌و راوێژكاره‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى روونى كرده‌وه‌ كه‌ كاندیدى سه‌رۆك كۆمار دیارى كراوه‌، پێویستى به‌وه‌ نییه‌ تازه‌ بگوترێت، "یه‌كێتى به‌ فه‌رمى یان نافه‌رمى" پشتیوانى لێ بكات، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته‌ بڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌و گوتى، "بە فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتوویەتی تەنیا کاندیدی من بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار د. بەرهەم ساڵحە، ئیتر پشتیوانییەکە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە چۆن دانیشتن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دەكرێت. سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەر لەسەرەتاوە گوتی د. بەرهەم ساڵح کاندیدە ئەوەی تر راوبۆچوونی خەڵکە کە دەڵێن یەکێتی کۆبوونەوە دەکات بۆ ئەوەی کاندیدەکەی بگۆرێت".

به‌گوێره‌ى توافووقى سیاسى كه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق كراوه‌، پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ كورده‌ و له‌ ته‌واوى خوله‌كانى پێشوویش به‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كه‌وتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین