کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى ده‌كات، پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یامى خۆى به‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان داوه‌، له‌وه‌ى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رازى نییه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووى كانوونى یه‌كه‌م له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، پارتى په‌یامێكى به‌ یه‌كێتى داوه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر هه‌موو پۆسته‌كان بكات به‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆماریشه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "پارتى له‌ په‌یامه‌كه‌ى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار قبووڵكراو نییه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستاندنى له‌سه‌ر ناكات".

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌كردبوو، هه‌ڵبژاردن به‌ پاكى و دیموكراسیانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین