جارێكى تر به‌رهه‌م ساڵح كاندید ناكرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاشكراى ده‌كات 80% ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ پارتى و یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵح جارێكى تر بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كاندید نه‌كه‌نه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى شه‌وى رابردوو 30ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" پوخته‌ى لێدوانێكى به‌شیر حه‌دادى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار داویه‌تى. 

به‌شیر حه‌داد به‌ دوورى ده‌زانێ جارێكى تر به‌رهه‌م ساڵح كاندید بكرێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "حزبه‌ كوردییه‌كان كه‌سێكى تر بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید ده‌كه‌ن". به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق زیاتر روونى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى به‌ رێژى 80% له‌گه‌ڵ گۆڕینى به‌رهه‌م ساڵحه‌".

به‌رهه‌م ساڵح له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 2018 بوو به‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ئه‌م جاره‌یش له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ دایه‌ جارێكى تر بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید بكرێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین