وەزيرى ناوخۆى توركيا ئەنجامدەرى تەقينەوەكەى ئيستەنبۆڵى راگەياند تورکیە

نوچەنێت

سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى ناوخۆى توركيا رايگەياند، "هێزە ئەمنييەكانى توركيا ئەو كەسەيان دەستگيركردووە كە بۆمبەكەى شەقامى ئيستقلالى داناوەتەوە، كە بووە گيان لەدەستدانى شەش كەس و برينداربوونى (82) كەسى تر."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى ناوخۆى توركيا رايگەياند، "بەگوێرەى لێكۆڵينەوە و هەڵسەنگاندنى خۆمان ئەو كەسەى تەقينەوەكەى ئەنجامداوە لە باكوورى سوورياوە هاتووە."

دەربارەى ئەنجامدەرى تەقينەوەكەش سلێمان سۆيلۆ پەنجەى تۆمەتى بۆ پارتى كرێكاران و يەپەگە راكێشا. لەبەرانبەردا تا ئێستا ئەو هێزانە هيچ روونكردنەوەيەكيان لەسەر ئەم قسانەى وەزيرى ناوخۆى توركيا نەداوە

لە بەشێكى ترى قسەكانى سلێمان سۆيلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "رێكخەران  و ئەنجامدەرانى ئەو تەقينەوە رووبەڕووى وەڵامى توند دەبنەوە."

سەبارەت بە دواين ئامارى بريندارانى ئەو تەقينەوە سۆيڵۆ ئاشكرايكرد، (82) كەس بريندار بوونە برينى (50) كەسيان سووكە و رەوانەى ماڵەوە كرانەوە.

بەگوێرەى قسەكانى وەزيرى ناوخۆى توركيا لە ماوەى شەش ساڵى رابردوو توركيا رووبەڕووى تەقينەوەى لەم جۆرە نەبووە.

ئێوارەى دوێنێ لە شەقامى ئيستقلال لە ناوەڕاستى ئيستەنبۆڵ تەقينەوەيەك روويدا بەو هۆيەوە شەش كەس گيانيان لە دەستدا و (82) كەسى تريش بريندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین