سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە مەحموود سەنگاوى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەیان سەرەخۆشى لە مەحموود سەنگاوی، ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە هەروەک لە ڕاگەیاندراوى سەرۆکایەتى هەرێمدا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لە مەحموود سەنگاوى کرد و هاوخه‌مى بۆ خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان ده‌ربڕى."

 

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ مەحموود سەنگاوى

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/3/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى هاوسەری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین