چاپى پانزده‌یه‌مى رۆمانى کولتوور

نوچه‌نێت

ئازاد به‌رزنجى نووسه‌ر و وه‌رگێڕى به‌ناوبانگى كورد ئاشكراى كرد، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا چاپى پانزده‌یه‌مى رۆمانى چاوه‌كانى بوزورگى عه‌له‌وى بڵاوده‌كرێته‌وه‌، كه‌ خۆى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى تشرینى دووه‌مى 2022 ئازاد به‌رزنجى له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه‌، چاپێكى ترى رۆمانى چاوه‌كانى بوزورگى عه‌له‌وى بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 

ئازاد به‌رزنجى واده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و چاپه‌ نوێیه‌ى رۆمانه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ و نووسیویه‌تى، "له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبدا له‌ سلێمانی، كه‌ له‌ 17ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، چاپی پانزده‌یه‌می ڕۆمانی (چاوه‌كانی) ی بوزورگ عه‌له‌وی به‌رده‌ست ده‌بێت. ڕۆمانه‌كه‌ پێشه‌كییه‌كی تازه‌ له‌خۆ ده‌گرێت و له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه"‌.

تا ئێستا هیچ رۆمانێكى كوردى به‌مشێوه‌یه‌ چاپ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. رۆمانى چاوه‌كانى كه‌ به‌ زمانى فارسى به‌ ناونیشانى "چشمهایش" له‌ ساڵى 1952 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دواى تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى 70 ساڵ له‌ هه‌موو جیهان به‌ چه‌ندان زمان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستایش یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ ناسراوه‌كان و خوێنه‌رى خۆى هه‌یه‌. 

بوزورگى عه‌له‌وى یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تى و نووسه‌ره‌ دیاره‌كانى ئێران و له‌ ساڵى 1904 له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵى 1997 له‌ ته‌مه‌نى 93 ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین